نوێترین

recent

15/09/2014

به‌ وێنه‌:سێ یاریزانی بەناوبانگ پەیوەندی بەداعشەوە دەکەن



ووڵات نێت/

دوو یاریزانی بەناوبانگی یاری کیک بۆکسینگ کە خەڵکی ئوسترالیان، پەیوەندییان بەچەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعشەوە کردووەو چەند تاوانێکیشیان ئەنجامداوە.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئەو ٢ یاریزانە بەڕەگەز ئوسترالین و بران و ناویان (محەمەد عومەرو ئەحمەد عومەر)ە.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە، ساڵی ٢٠٠٥، ئەو دوو برایە، نازناوی گەورەیان لەیاریەکانی کیک بۆکسینگ لەسەر ئاستی ئوسترالیاو جیھان بەدەستھێناوە.
ئەوەشی نوسیوە:"لەئێستادا ئەو دوو برایە، وڵاتەکەی خۆیان جێھێشتووەو پەیوەندییان بەڕیزەکانی گروپی تیرۆریستی داعشەوە کردووەو لەناو ئەو گروپەشدا، دووچاری ئالودەبوون ھاتوون بەمادە ھۆشبەرەکان".
پەیوەندیکردنی ئەو دوو برایە بەداعشەوە لەکاتێکدایە، خالید شروق کە زۆرانبازێکی بەناوبانگی ئوسترالیە، بەھەمانشێوەی محەمەدو ئەحمەد، پەیوەندی بەداعشەوە کردووە.
دەیلی مەیل ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە دەزگا ھەواڵگریەکانی ئەوروپا چەند وێنەیەکی ئەو سێ وەرزشکارە ئوسترالیەیان دەستکەوتووە کە لەپاڵ سەری بڕاودان بەچەک و تفەنگەوە لەناو ڕیزەکانی داعشدا.
ئەوەش زانراوە کە محەمەد عومەر لەئێستادا کراوەتە سەرپەرشتیاری ئۆردوگایەکی مەشق و ڕاھێنانی جەستەیی و سەربازی لەسوریا، براکەشی واتە ئەحمەدو خالید شروقیش، لەنێوان خاڵی سنوری عێراق و سوریا بینراون.
gellerytitle
gellerytitle
gellerytitle
Picsart-24-02-23-21-31-09-085