
بڕیاروایە لەچەند ڕۆژی داھاتوودا، حکومەتی عیراق دوو نوێنەرایەتی (کونسوڵخانە)ی خۆی لەدوو پارێزگای ڕۆژھەڵاتی کوردستان بکاتەوە.
ئاژانسەکانی ئێران بەبایەخەوە ھەواڵی کردنەوەی دوو نوێنەرایەتی عیراقیان لەپارێزگاکانی سنەو ئیلام لەڕۆژھەڵاتی کوردستان بڵاوکردۆتەوەو جەختیانکردۆتەوە کە عیراق بەمزووانە ئەوکارە دەکات.
بەگوێرەی ھەواڵەکە، بەشێکی کاری نوێنەرایەتییەکانی عیراق لەو دوو پارێزگایەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ئاسانکاریە بۆ سەردانکاران، بازرگانان و گەشتیاران ھەم لەعیراقەوە بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە.
دەستپێکی بیرۆکەی کردنەوەی ئەو دوو نوێنەرایەتیەش، واژۆکردنی پەیماننامەیەکی دوولایەنەی نێوان پارێزگای واستی عێراق و پارێزگاکانی ئیلام و سنەیە.
ئاژانسەکانی ئێران جەختیان لەسەر ئەوەش کردۆتەوە، دابینکردنی ئارامی و ئاسایش بۆ نوێنەرایەتیەکانی عیراق لەڕۆژھەڵاتی کوردستان، لەئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە.