نوێترین

recent

15/09/2014

چارەسەرێكی نوێ بۆ نەزۆكی دۆزرایەوە

ووڵات نێت/

زانایانی ئەمریكا شێوازێكی نوێ و كاریگەرییان دۆزییەوە بۆ نەزۆكی پیاوان ئەمەش بەسود وەرگرتن بو لەرەگەشانە.
بۆ ئەو مەبەستەش تیمێكی زانستی زانكۆی ستانفۆرد بەسەرپەرشتی دكتۆر ریجیرۆ بیرا بۆ یەكەمین جار توانیان سپێرم لەپەرەپێدانی رەگەشانەی پیاوان دروست بكەن.
تیمە زانستییەكە سودیان لەوپیاوانە وەرگرت كەبەهۆكارێكی بۆماوەیی توشی نەزۆكی بوون، زانایان نمونەیەكیان لەخانەی شانەی لیفی وەرگرت و دواتر بەبەكارهێنانی تەكنەلۆژیایەكی بۆماوەیی گۆڕییان بۆ رەگەشانە.
لەدوای ئەوەی ئەم رەگەشانانە لەنێو لەشی مشكدا چاندیان بۆیان دەركەوت كەبونەتە خانەی سەرەتایی سپێرم.
دۆزەرەوەكانی ئەم شێوازە پێیان وایە ئەم توێژینەوە نوێیە هیوایەكی تەواوە بۆ ئەو ژمارە زۆرەی پیاوان كەبەدەست ئەو گرفتەوە دەناڵێنن.
هەر لەوبارەیەوە سەرۆكی تیمە زانستییەكە رایدەگەیەنێت كەبەردەوام دەبن لەسەر توێژینەوەكانیان بۆ گۆرینی خانەكانی رەگەشانە بۆ خانەی سێكسی و دواتر تاقیكردنەوەی لەسەر مرۆڤ.
جێی ئاماژەیە تەنیا لەئەمریكادا (4.6) ملیۆن پیاو گرفتی نەزۆكییان هەیە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085