

ووڵآت نێت/
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌لجیكا بڵاویانكردۆته‌وه كه به ناردنی فرۆكه‌ی جه‌نگی به‌شداری جه‌نگی داعش بكه‌ن.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی(رۆیته‌رز) وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌لجیكا بڵاویانكردۆته‌وه كه بڕیاریانداوه شه‌ش فرۆكه‌ی جه‌نگی له جۆری (ئێف 16) ره‌وانه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی رووبه‌ربوونه‌وه‌ی داعش كه ئه‌مریكا هاوپه‌یمانیه‌تی ئه‌كات.
له درێژه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه، بڕیار وایه وه‌زیری به‌رگری به‌لجیكا دی كریم پشكی وڵاته‌كه‌ی له‌و جه‌نگه بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی.كاتێك ئه‌مریكا داوای له‌و وڵاته كردووه به‌شداری ئه‌و جه‌نگه بێت.
ئه‌مرۆ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (په‌نتاگۆن) ئاشكرایكرد، شه‌ڕ دژی چه‌كدارانی داعش چه‌ند ساڵێك ده‌خایه‌نێت.
ئه‌دمیراڵ جۆن كیربی وته‌بێژی په‌نتاگۆن به ئاژانسی هه‌واڵی BBC راگه‌یاند، " هێرشه ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكا پێشڕه‌ویان ده‌كات دژی رێكخراوی داعش له سوریا ئامانجه‌كانی خۆیان ده‌پێكن"، ده‌شڵێت: وایده‌بینین ئه‌وه‌ی ئامانجمان بووه له هه‌ڵمه‌ته ئاسمانیه‌كانمان پێكاومانه.
به‌وته‌ی كیربی، "رێكخراوی داعش به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان خۆی ده‌گونجێنێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ئه‌و رێكخراوه‌یه كه ناتوانرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك یان چه‌ند مانگێكدا له‌ناو ببرێت".