

ووڵآت نێت/
بۆ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان كه‌مكرایه‌وه و دابین كرا، له به‌دواداچوونێكیاندا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و پاره‌یه دیار نییه‌و بۆ كه‌مئه‌ندامانیش خه‌رج نه‌كراوه.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "له به دوا داچوونێكمان بۆ پرسی ئه‌و پێج ملیار دیناره‌ی بۆ كه‌مئه‌ندامان له بودجه‌ی 2013 دیاریكرا، بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له هه‌رسێ سه‌ركایه‌تیه‌كه‌ی كه‌م كرایه‌وه دیار نیه بۆ چی خه‌رج كراوه‌و نه‌شدراوه‌ته كه‌مئه‌ندامان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئه‌م بڕه پاریه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پله‌ی كه‌مئه‌ندامییان له 45% زیاتره له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان به‌سه‌ر یان دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام نووسراوی هه‌ردوو وه‌زیری ئێستا‌و پێشوی كار‌و كاروو باری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه كه تا ئێستا ئه‌م پاره‌یه خه‌رج نه‌كراوه نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌م وه‌زاره‌ته".
وتیشی: "ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری خه‌ڵك حه‌قی خۆمانه بپرسین، ئه‌م پاره یه بۆ كێ چوه و چی به‌سه‌ر هاتوه، له ئێستا سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان لێ ئاگادار كردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به داواداچوونی زیاتری بۆ بكه‌ین".