نوێترین

recent

14/09/2014

لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ئاشکرای کرد خۆر كاریگەری لەسەر خۆكوشتن هەیە

ووڵات نێت/

لێكۆڵینەوەیەكی نەمساوی ئاشكرایكردووە كە خۆر كاریگەریەكی گەورەی هەیە لەسەر خۆكوشتن.
بە پێی رۆژنامەی(دەیلی مەیل)ی بەریتانی، لێكۆڵینەوەیەكی نەمساوی كە لە زانكۆی ڤیینا ئەنجامدراوە ئاماژە بەوەكراوە كە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ئەگەر بۆماوەیەكی كورتیش بێت هۆكارێكە بۆ خۆكوشتن.
لە درێژەی ئەو لێكۆڵینەوەیدا هاتووە، كاتێك پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە رێژەی خۆكوشتن لە ئوسترالیا زیادیكردووە بە تایبەتی لە نێوان ساڵانی 1970-2010دا.
توێژەرەكان دەرگای ئەو پرسیارەیان نەخستۆتە سەر پشت كە پەیوەندی گەرمی بە خۆكوشتنەوە چییە؟ بەڵام ئاماژەیان بەوە كردووە كاتێك پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە لەگەڵ مگێزی مرۆڤەكاندا كارلێك دەكات. بە تایبەتی ماددەی سیرۆتونین كە زیاد ئەكات بۆ مێشكی مرۆڤەكان. ئەوەش واتای ئەوەیە كە تیشكی خۆر كاریگەری لەسەر مگێزی (مەزاج)ی مرۆڤ و ئاژەڵەكان هەیە.
جەختیش لەوەكراوەتەوە كە زیادبوونی تیشكی خۆر و ماددەی سیرۆتونین ئەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤەكان هەست بە نیگەرانی و گۆشەگیری زیاتر بكەن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085