

ووڵات نێت/
به‌وته‌ی خۆیان، ژماره‌یه‌ك له گیراوه‌كانی گرتووخانه نوێیه‌كه‌ی سلێمانی، له‌دۆخێكی زۆر خراپی مرۆیی‌دا ده‌ژین و داوای به‌هاناوه چوویان ده‌كه‌ن، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، كه به‌دواداچوون ده‌كات و سه‌ردانی گرتووخانه ده‌كات.
یه‌كێك له‌گیراوه‌كان، كه به‌ناوی هاوڕێ حوكمدراوه‌كانیشیه‌وه وتی: "ماوه‌ی پێنج رۆژه گواستراوینه‌ته‌وه بۆ ئه‌م گرتووخانه‌یه، به‌ڵام له دۆخێكی زۆر خراپداین".
ئه‌و حوكمدراوه، كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، له رێی ته‌له‌فونه‌وه راگه‌یاند: "هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژ كه گواستراینه‌وه، ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دراین به بێ ئه‌وه‌ی هیچ كارێكمان كردبێت، دواتر هه‌موومان له‌یه‌كتر جیاكراینه‌وه و ده‌رگای هۆڵه‌كانیان له‌سه‌ر داخستین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه خواردن و ئاویان زۆر خراپه، وتیشی: "نه ئاو هه‌یه خۆمانی پێبشۆین، نه خواردنێكی باشمان پێده‌درێت".
سه‌باره‌ت به حوكمدراوه نه‌خۆشه‌كان، ته‌ئكیدیكرده‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ریان پێ‌نادرێت، وتیشی: "پیاوێكی به‌ته‌مه‌نمان لایه نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌یه، حه‌پی چاره‌سه‌ری نه‌ماوه و پاسه‌وانه‌كانیش ده‌رگاكان ناكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری بكرێت، كه‌سێكیتریش برینداره وخوێكی لێئه‌چۆڕێت، تائێستا نه‌براوه بۆ ئه‌وه‌ی برینه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت".
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سكاڵای ئه‌وحوكمدراوانه به لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان، خه‌ندان په‌یوه‌ندیكرد به بێستون فایه‌ق، ئه‌ندامی لیژنه‌كه و دوای به‌دواداچوون، ئه‌و په‌رله‌مانتاره رایگه‌یاند: "په‌یوه‌ندیم به به‌ڕێوه‌به‌ری گرتووخانه‌كه‌وه كرد، له وه‌ڵامدائه‌وه‌ی راگه‌یاند، كه ئه‌وحوكمدراوانه له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندان و مانگرتن، چونكه سه‌رجه‌میان كه ژماره‌یان هه‌شت كه‌س ده‌بێت، به‌تاوانی تیرۆر حوكمدراون و نایانه‌وێت بگوازرێنه‌وه بۆ گرتووخانه نوێیه‌كه، بۆیه ناچاربوون پۆلیسی چالاكه مه‌ده‌نییه‌كانیان بۆ بهێنن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه، حوكمدراوه‌كان زیانێكی زۆریان به‌ر كه‌سه‌رته و پێداویستییه‌كانی‌گرتووخانه‌كه داوه‌وبه به‌های نزیكه‌ی 30 هه‌زاردۆلار، كه‌ره‌سته‌یان شكاندووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه ئه‌وه‌شی ته‌ئكیدكردووه‌ته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی یاساییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حوكمدراوه‌كاندا ده‌كه‌ن، بێستون فایه‌ق، وتیشی: "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و كێشه‌یه و سه‌ردانی گرتووخانه‌كه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه له‌ودۆخه بكۆڵینه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش رازی نابین ئه‌شكه‌نجه‌ی گیراوه‌كان بدرێت، یان ئاو و خواردنیان پێنه‌درێت".
دواتر په‌یوه‌ندیكرده‌وه به حوكمدراوه‌كان، له وه‌ڵامدا ره‌تیانكرده‌وه كه مانیان گرتبێت یان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدابێت، یه‌كێك له‌وحوكمدراوانه، وتی: "یه‌ك كه‌س له ئێمه به ماده‌ی تیرۆر حوكمنه‌دراوه، من خۆم به‌تاوانی كوشتن حوكمدراوم، تیاماندایه به‌تاوانی سووكتر حوكمدراوه".
په‌یوه‌ندیكرا به به‌ڕێوه‌به‌ری گرتووخانه‌كه، دوای چه‌ند جارێك له‌هه‌وڵدان بۆوه‌رگرتنی په‌یوه‌ندییه‌كه، هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون.