نوێترین

recent

14/09/2014

بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە:مه‌رزی شوشمێ ده‌که‌ینه‌ نێوده‌وڵه‌تی

ووڵات نێت/

بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە ئاشکرایدەکات، کاردەکەن بۆ ئەوەی مەرزی شوشمێ ھاوشێوەی مەرزەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بە نێودەوڵەتی بکرێت.
نوخشە ناسیح بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە ڕایگەیاند: لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی و  کرماشان گفتوگۆ کراوە بۆ گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان بۆ ئەوەی مەرزی شوشمێ ھاوشێوەی مەرزەکانی دیکە بکرێتە نێودەوڵەتی، چونکە لە ئێستادا مەرزی شوشمێ جموجۆڵی بازرگانی تێدا ئەنجام دەدرێت و ھاوڵاتیان ھاتووچۆی تێدا دەکەن.
بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە وتیشی: پرۆژەی کارەبا و دروست کردنی بیناو پرۆژەی خزمەتگوزاریمان ئەنجامداوە، لایەنی ئێرانیش ھەنگاوی باشیانناوە، بەڵام بەھۆی بارودۆخی سیاسی و نەبوونی بودجە لەھەرێمی کوردستان بۆتە گرفتێک لەبەردەم نەرکردنی ئەو مەرزە بە نێودەوڵەتی.
نوخشە ناسیح ئاماژەی بەوەشدا: ئەگەر ڕێگاوبانێکی گونجاو بۆ ئەومەرزە دروست بکرێت پێویستی بە زیاتر لە (١٢) ملیار دینار ھەیە، ئەمەش بودجەیەکی زۆرەو لەسەر بودجەی پارێزگای ھەڵەبجە ناکرێت بەڵکو پێویستی بەبودجەیەکی تایبەت ھەیە، سەرۆکی حکومەتیش بەڵێنیدا ئەو بڕەپارەیە دابین بکات، بەڵام بەھۆی ئەم بارودۆخەوە تائێستا پارەکە دابین نەکراوە.
مەرزی شوشمێ یەکێکە لەمەرزەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجەو بازرگانی لەنێوان ھەرێمی کوردستان وڵاتی ئێرانی تێدا ئەنجام دەدرێت، ئەم مەرزە لەدوای ساڵی (١٩٩١) کراوەتەوە و ڕۆژانە (١٢٥) ئۆتۆمبێل کاری ئاڵوگۆری بازرگانی تێدا دەکەن، بەڵام ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە کە تائێستا ئەم مەرزە نەکراوە بەنێودەوڵەتی.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085