

ووڵات نێت/
جگه له توانا لۆجستی و سه‌ربازییه‌كانیان، سه‌رچاوه داراییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ئه‌و گروپه‌ی كردوه‌ته مه‌ترسیدارترین و به‌هێزترین گرووپ له مێژووی ناوچه‌كه‌دا، به جۆرێك رۆژانه له داهاتی نه‌وت سێ ملیۆن دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت.
پاش ئه‌وه‌ی به‌شێكی به‌رچاوی خۆرهه‌ڵاتی سوریا‌و باكووری عیراقیان داگیركرد، چه‌كدارانی داعش له ئێستادا 11 كێڵگه‌ی نه‌وتیان له‌ژێر ده‌ستدایه.
به‌رپرسێكی هه‌واڵگری ئه‌مریكاش، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و سه‌رچاوه داراییانه‌ی كه له به‌رده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش دایه، پێشتر له‌به‌ده‌ستی هیچ گروپێكی توندڕه‌ودا نه‌بووه.
جگه له فرۆشتنی نه‌وت، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له رێی فرۆشتنی ئاسه‌وار، بازرگانی كردن به مرۆڤ و دزیی و تۆقاندنه‌وه، به سه‌دان ملێون دۆلار به‌ده‌ست ده‌هێنن.
چه‌كدارانی داعش كه له رابردوودا، سه‌رچاوه‌ی داراییان پاره‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی خلیج بوو، له ئێستا خۆیان بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی دارایی خۆیان و داهاتی رۆژانه‌شیان زیاتره له سێ ملیۆن دۆلار كه له رێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وت، بازرگانی كردن به مرۆڤ و دزی یه‌وه داهاته‌كه‌یان به‌ده‌ست ده‌خه‌ن.
داعش سود له هێڵه نه‌وتییه كۆنه‌كان وه‌رده‌گرێت
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، به به‌رچاوی ده‌وڵه‌تانی توركیا و عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه به سودوه‌رگرتن له هێڵی نه‌وتی كۆن، نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ده‌كات.
دێنیس ناتالی، كه پێشتر وه‌ك هاوكارێكی مرۆیی ئه‌مریكا له كوردستان كاری كردووه، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو : "كورده‌كان ده‌ڵێن ئێمه هه‌وڵمان داوه رێگری له فرۆشتنی نه‌وت بكه‌ین له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه، پاسه‌وانانی سنوور به وه‌رگرتنی به‌رتیل رێگه ده‌ده‌ن هه‌رشتێكت بوێت هاورده‌ی بكه‌یت".
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت لای داعش 25- 60 دۆلاره
لوئه‌یب خه‌تیب، له‌و سه‌ردانه‌یدا كه بۆ په‌یمانگایه‌كی قه‌ته‌ر ئه‌نجامیدابوو له‌باره‌ی پرسی فرۆشتنی نه‌وتی داعشه‌وه، باس له‌وه ده‌كات، كه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت لای داعش له نێوان 25-60 دۆلاردایه ئه‌مه له‌كاتێكدایه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا له 100 دۆلار زیاتره، هه‌ربۆیه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ته‌نها له‌ڕێگای نه‌وته‌وه داهاتی رۆژانه‌ی زیاتره له سێ ملیۆن دۆلار.
خه‌تیب ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: گروپه‌كه سه‌دان ملیۆن دۆلاریان له فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی ئاسه‌واری یه‌وه ده‌ست كه‌وتووه كه له توركیادا ده‌یانفرۆشن، هاوكات له رێگه‌ی بازرگانی كردن به مرۆڤه‌وه ملیۆنان دۆلاری تریان ده‌ست خستووه.
به‌شێكی تری داهاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له دزینی پاره و كه‌لوپه‌لی ئه‌و ناوچانه‌دا دێت كه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن و هاوكات پاره‌ی هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش ده‌به‌ن بۆخۆیان كه ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: nydailynews