نوێترین

recent

15/09/2014

د.فوئاد مه‌حسوم: ھەر ھەوڵێک لەدژی داعش بدرێت پێویستە ئێرانی تێدا بێت

ووڵات نێت/

سەرۆک کۆماری عیراق رایدەگەیەنێت، لەسەرەتای جەنگی دژی داعشەوە تائێستا حکومەتی ئێران بەھەموو شێوەیەک ھاوکاری عیراقی کردووە .
د.فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عیراق لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆ شەیتد پرێس رایگەیاند، بەو پێیەی نزیکەی ھەزار کیلۆمەتر سنووری ھاوبەش لەنێوان عیراق و ئێراندا ھەیە پاراستنیشی لەئەستۆی ھەردوولادایە، لەسەرەتای سەرھەڵدانی شەڕی دژی داعش لەعیراق لەماوەی چەند مانگی رابردوو، تاران بەھەموو شێوەیەک پشتیوان و ھاوکارو یارمەتیدەری عیراق بووەو رۆڵی گرنگی بینیوە، بۆیە ھەر رێکەوتن و ھەواڵ و ھاوپەیمانێتییەک لەدژی داعش ھەبێت، پێویستە ئێرانیشی تێدا بێت .
وتیشی، پێویستە سەرجەم وڵاتان ھەڵمەتێکی نێودەوڵەتی لەدژی داعش دەست پێبکەن و مەرجیش نییە ھەموویان بەشداری شەڕ بکەن، بەڵام مەرجە ھموویان ھەمان بڕیارو ھەڵوێستیان لەدژی چەکدارانی داعش ھەبێت، چونکە جێگیربوونی داعش لەعیراق، مەترسی و ھەڕەشەیەکی گەورە دەبێت لەسەر ھەموو وڵاتانی ناوچکەو جیھانیش .
ئەم وتانەی سەرۆک کۆماری عیراق لەکاتێکدایە کەئێستا بۆ بەشداریکردن لەکۆنگرەی (ئاشتی و ئاسایش لەعیراق) لەگەڵ ژمارەیەک لەبەرپرسانی عیراق لەفەرەنسایەو (٢٠) وڵاتیش بەشداری کۆنگرەکە دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنێتی لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085