ووڵات نێت |
جۆرێکی نوێ لە دراوی (١٠) ھەزاری عیراقی دەخرێتە بازاڕەکانەوە، کە ساختەکردنی مەحاڵە.
بانکی ناوەندی عیراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: جۆرێکی نوێی لە دراوی جۆری (١٠) ھەزار دیناری خستۆتە بازاڕەکانەوە، کە ساختەکردن تێدا کارێکی مەحاڵە.
لە بەیاننامەکەدا بانکی ناوەندی ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە، لەبازڕەکاندا ھەردوو جۆری دراوی (١٠) ھەزای دیناری کۆن و نوێ مامەڵەیان پێوەدەکرێت و ھیچ کێشەیەکیش دروست ناکات.
لەماوەی رابردوودا لەچەندین ناوچەی عیراقدا دەستبەسەر دراوی ساختەی لەجۆری (١٠) ھەزار دیناریدا گیراوە.