نوێترین

recent

10/09/2014

پێشمەرگە هێرش دەکات

ووڵات نێت |


ھێزی پاراستنی شنگال زەبری کوشندە لە چەکدارانی داعش دەوەشێنێت و جگە لە کوشتنی ٥ چەکداری تیرۆریست، چوار ناوچەی سەر بەقەزای شنگالیش لە چەکدارانی داعش پاکدەکاتەوە.
داود جندی بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھێزی پاراستنی شنگال رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لەناوچەی مەلعەب لەناو قەزای شنگال، ھێزەکانمان ھێرشی کردۆتە سەر بارەگایەکی چەکدارانی داعش و لە پێکدادانێکدا پێنج تیرۆریستی سەر بەو گروپە کوژراون.
وتیشی، تا ئێستا توانیومانە چوار کۆمەڵگەی گەورەی سەر بە قەزای شنگال لە چەکدارانی داعش پاکبکەینەوە، لەوانەش کۆمەڵگەی "گوھبەل و بۆڕێل زۆراغا و دھۆلا)،  کۆمەڵگەی دگوریش لەلایەن ھێَزەکانی یەپەگەوە بەھاوکاری ھێزەکانی ئێمە لە داعش پاککراوەتەوە.
ئەو بەرپرسەی ھێزی پاراستنی شنگال ئاماژەی بەوەشدا کە لە شاخی شنگال ھیچ ھێزێک بەناوی "کەتائیبی مەلەک تاوس" لێ نییەو تەنھا ھێزی پاراستنی شنگال بوونیان ھەیەو کار بۆ پاراستنی ھاوڵاتیانی ئێزدی و رزگارکردنی شنگال لە دەستی داعش دەکات.
داود جندی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ھێزەکانیان تائێستا لەلایەن حکومەتی بەغداوە چەندین جار ھاوکاری کراوەو ھەروەھا یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش لە ھاوکاریکردنیان بەردەوامە، وتیشی: لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە چەند ئۆتۆمبیلێکیان بۆ دابینکراوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085