نوێترین

recent

10/09/2014

چاپخانەیەکی چاپکردنی ئاڵا رەشەکەی داعش دەگیرێت

ووڵات نێت  |
لە بەردەوامیی رووبەڕوبوونەوەکانی ئەمڕۆ لە پارێزگای ئەنبار، چاپخانەیەکی چاپکردنی ئاڵا رەشەکەی چەکدارەکانی داعش لەماڵی یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکە لە شاری فەلوجە ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا ،

پۆلیسی پارێزگای ئەنبار ئەمڕۆ ١٠ / ٩ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا ھاتووە: ھێزە ئەمنییەکانی عیراق دەستیان بەسەر چاپخانەیەکی داعشدا گرتووە کە لەماڵی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار لەشاری فەلوجە دانرابوو.
بەگوێرەی راگەیاندراوە، ئەو چاپخانەیە کە تایبەت بووە بە چاپکردنی ئاڵا رەشەکانی چەکدارانی داعش، لەلایەن ژمارەیەک تیرۆریستی شارەزاوە بەڕێوەبراوە.
راگەیەندراوە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەروبەندی ھاتنی چەکدارەکانی داعش بۆ ناو پارێزگای ئەنبار، لەلایەن ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و لایەنگری لایەنە سیاسییەکانەوە پشتیوانی کراون و وێڕای دابینکردنی شوێن گونجاو بۆیان، چاوساغیی تەواویشیان بۆ چەکدارەکانی داعش کردووە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085