

سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند:" له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی دوێنێ سه‌ر له ئێواره و ئه‌مشه‌ودا زیانێكی زۆر به‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی داعش كه‌وتووه، به دڵنیایه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری داعش له‌و هێرشانه‌دا كوژراون".
وتیشی" سه‌رچاوه عه‌ره‌به‌كانمان له ناو شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا پێیان ڕاگه‌یاندوون كه ئه‌مشه‌و داعشه‌كانی جه‌له‌ولا داوای ناردنی چه‌ك‌و چه‌كداری زۆریان كردووه تا به‌رگری له شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا بكه‌ن، چونكه ئه‌وان به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه توانای به‌رگرییان نه‌ماوه ".
سه‌رچاوه‌كه ته‌ئكیدیشی كرده‌وه:" دره‌نگانێكی ئه‌م شه‌و داوامان له فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عیراق كرد جارێكی تر بۆردومانی شاره‌كه بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان داواكه‌یان ڕه‌تكرده‌وه كه ناتوانن بۆردومان له شه‌ودا بكه‌ن و ترسی كه‌وتنه خواره‌وه‌یان هه‌یه به ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، به‌ڵام فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌مانه‌وه هاتوون و ئه‌وان بۆردومانه‌كه‌یان كردووه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشڕه‌وییه‌كی زۆریان نه‌كردووه بۆیه نازانن ژماره‌ی كورژراوه‌كانی داعش چه‌نده و له چ پله‌یه‌كدان.