نوێترین

recent

15/08/2014

پەکەکە: شانبەشانی یەکێتی جەلەولا کۆنترۆڵدەکەین

بەرپرسێکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، شانبەشانی پێشمەرگە، گەریلاکانیان لەئامادەکاری تەواودان بۆ پاکردنەوەی جەلەولا لەتیرۆریستانی داعش.
دەمھات عەگید بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ میدیاکانی ئێران وتوویەتی:"گەریلاکانی ھەپەگە ھاوشان لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا، ھێزەکانیان کۆدەکەنەوە بۆ ھێرشکردنەسەر داعش لەجەلەولا".
جەلەولا ئێستا لەژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارە تیرۆریستەکانی داعشدایەو لەدوای پاشەکشەی ھێزەکانی پێشمەرگە لەو ناحیەیە، چەندین تاوانی قێزەونیان بەرامبەر بەھاوڵاتیان ئەنجامداوە.
دەمھات عەگید ئاشکرایکردووە، ئەو ھێزانەی پەکەکە کە ھاوشانی پێشمەرگەکانی یەکێتی لەجەلەولا شەڕدەکەن، جیاوازن لەو ھێزانەی کە پێشتر ڕەوانەی کەرکوک کراون.
سەبارەت بەسەردانەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ لای فەرماندەکانی پەکەکە لەکەمپی شەھید ڕۆستەم جودی لەقەزای مەخموور دەمھات عەگید وتی:"ئەو ھەنگاوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان زۆر پڕبایەخ بوو، ئەگەرچی درەنگە، بەڵام ئەو سەردانەی بارزانی نیشانیدا کە سەرۆکی ھەرێم ئاگاداری کاریگەریی بەرخۆدانی ھەڤاڵانی ئێمەن".
لەبارەی دۆخی شاری شەنگالیش ئاشکرایکردووە، ئەوشارە تائێستاش لەدەستی داعشدایەو ھەوڵی ھێزەکانی پاراستنی گەل ھەپەگەش بۆ چوونە ناو شنگال بێئەنجامبووە، وتووشیەتی:"لەلایەکی دیکەشەوە شەڕی نێوان داعش و یەپەگە ماوەیەکی زۆر کەمە وەستاوە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085