

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەدەست (فورات نیوز) كەوتووە، (3) بارهەڵگری دەرمان و پێدوایستی پزیشكی لەلایەن یەكێتی نیشتمانی كوردستان YNK بۆ پەنابەرانی شەنگال لەكەمپی نەورۆزی رۆژئاوای كوردستان بەرێكران، بەڵام لەشاری دهۆك لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێراق PDK پێشی پێگراوە و رێگانادرێت ئەو پێداویستیانە بگەنە ئاوارەكان.
سەئاشكرایكرد كە ئاسایشی دهۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێراق PDK بەبێ دەستنیشانكردنی هۆكار ئەو بارهەڵگرانەی راگرتوون و رێگانادات بگەنە رۆژئاوای كوردستان كە لە ئێستادا پەنابەرانی ئەوێ پێویستیان بە هاوكاری بەپەلە هەیە .