
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، ئه‌وه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ری عێراق ده‌یكات، ده‌بێته هۆی كوشتن‌و له‌ناوبردنی خۆی.
عادل نوری ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌كوتله‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان به‌ده‌ستوورنێتی راگه‌یاند، ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا كه مالكی له‌به‌غدا دروستیكردوه، ده‌بێته‌هۆی كوشتنی خۆی، یان جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی خۆی یاخود به‌ساروخێك مالكی ده‌كوژرێت، چونكه ئه‌مریكا‌و لایه‌نه ناوخۆییه‌كان رازی نین به‌وه‌ی مالكی ده‌یكات.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كورد ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مالكی له‌به‌غدا ناویه‌تی بۆ بڵاوه‌پێكردنی هێز له‌ناوچه‌ی سه‌وز له‌به‌غدا، هه‌نگاوی ساڵانی 30و شه‌سته‌كانه، بۆیه مانه‌وه‌ی له‌و بارودۆخه‌دا ده‌بێته هۆی كوشتنی، چونكه ئه‌وه‌ی مالكی ده‌یكات، داهاتوی شیعه ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، وتیشی:"له‌ئێستادا بۆ شیعه‌كان، كوڕ ئه‌و كوڕه‌یه خۆی له‌مالكی دور بخاته‌وه".