

پێشمه‌رگه‌یه‌ك له به‌ره‌ی شه‌ڕی موسڵ به خه‌ندانی راگه‌یاندوه : له ئێستادا هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه به چه‌كی قورسه‌وه نزیكه‌ی 20 كیلۆمه‌تر له به‌نداوی موسڵه‌وه دوورن.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، وتی: " شه‌وی رابردوو چه‌كداری هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نیشته‌جێی نزیكی به‌نداوه‌كه ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌نداوه‌كه‌دا گرتووه".
وتیشی: "چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له به‌نداوه‌كه كشاونه‌ته‌وه و له ئێستادا هیچ چه‌كدارێكی داعش له به‌نداوه‌كه‌دا نه‌ماوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌هۆی فشاره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له به‌ره‌گانی شه‌ڕ، ره‌وشی چه‌كدارانی داعش له‌ناو موسڵ زۆر ئاڵۆزه و خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی ده‌گرن و به‌زۆر ده‌یاننێرن بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ".