

سەرچاوەیەكی ئاگادار كە نەیوست ناوی بڵاوبكرێتەوە رایگەیاند: لە ناو شارەدێی كۆكس ی سەر بە شارۆچكەی كفری كە دەكەوێتە نێوان كەلار و جەلەولا لە لایەن هێزەكانی ئاسایشی گەرمیانەوە، سێ خێزانی بەرەگەز عەرەب كە ئاوارەن و لە ناوچەكە نیشتەجێبوون، كه خواردن و خواردنەوە و شیرینیان بۆ چەكدارانی داعش ئامادەكردووە، دەستبەسەركران.
سەرچاوەكە وتی، ئەو خێزانانە ویستویانە ئەو خواردنانە بۆ ئەو چەكدارانە ببەن كە ئێستا لە ناو جەلەولان.
وتیشی، هێزەكانی ئاسایش خێزانەكەیان دەستگیركردووە و گواستویانەتەوە بەرەو بارەگای ئاسایش لە گەرمیان و لێكۆڵینەوەكان لە گەڵیاندا بەردەوامە.
دووری نێوان كەلار و جەلەولا نزیكەی 40 كم و شارەدێی كۆكس كە سەر بە كفرییە، دەكەوێتە نێوان كەلار و جەلەولا و لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر ئاوارەی عەرەب و بە تایبەتی عەرەبەكانی سنووری دیالە تێیدا نیشتەجێن.