
پێش رووداوه‌کانى شه‌نگال پارتى کرێکارانى کوردستان گروپێکى پسپۆڕى ناردوه‌ته ناوچه‌ى شه‌نگال به مه‌به‌ستى بیرکردنه‌وه‌ى له رێگریکردنى هه‌ر هێرشێک که بکرێته سه‌ر ئێزدییه‌کان، به‌ڵام سێ که‌س له‌و گروپه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه ده‌ستگیر کراون و ماوه‌ى 20 رۆژه له زیندانه‌کانى دهۆکدان.
په‌که‌که له رێگه‌ى ئه‌و گروپه شاره‌زاییه‌وه ویستویه‌تى پێش هه‌ر رووداوێک ئاماده‌کارى بکرێت و شه‌نگال و ئێزدییه‌کان له کۆمه‌ڵکوژى بپارێزرێـن، به‌ڵام له‌لایه‌ن پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه، که ماوه‌ى 11 ساڵ بوو له شه‌نگال ده‌سه‌ڵاتدار بوو، رێگرى له‌و گروپه کراوه و سێ که‌سیان لێ ده‌ستگیر کراوه.
به‌و شێوه‌یه ئه‌وه بوو شه‌وى 3ى ئاب، داعش هێرشى کرده سه‌ر شه‌نگال و له ماوه‌یه‌کى که‌مدا شه‌نگالى داگیر کرد، به بێ ئه‌وه‌ى به‌رپه‌رچى داعش بدرێته‌وه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانى پارتییه‌وه.
گرتنى شه‌نگال هاوشێوه‌ى گرتنى موسڵ بوو، که شه‌وى 9ى حوزه‌یران داعش ده‌ستى به‌سه‌ردا گرت و سه‌ربازه‌کانى سوپاى عێراق به‌رگریان نه‌کرد و بۆ داعشیان به‌جێهێشت.
له‌باره‌ى گرتنى ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌شه‌وه، موراد قه‌ره‌یڵان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى (PKK) په‌یامێکى ئاراسته‌ى هه‌رێمى کوردستان کرد و رایگه‌یاند، ماوه‌ى 20 رۆژه سێ ئه‌ندامیان ده‌ستگیر کراوه.
موراد قه‌ره‌یدان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى (PKK) له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا رایگه‌یاندووه "ئێمه وتمان ئاماده‌ین شه‌نگال بپارێزین، که‌رکوک‌و مه‌خمور بپارێزین، ھه‌م بانگه‌وازیمان کرد‌و ھه‌میش ھه‌ڤاڵانمان له‌به‌شى په‌یوه‌ندییه‌کان چوون‌و ئه‌م پێشنیاره‌یان پێشکه‌ش کرد، به‌ڵام قبوڵیان نه‌کرد، ئه‌گه‌ر له‌و بواره‌وه ئاماده‌کاریى ھه‌بوایه ئه‌مه‌ى ئێستا رووینه‌ده‌دا".
قه‌ره‌یلان هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه "ئه‌و گروپه‌ى ئێمه ناردمان بۆ شه‌نگال ده‌ستگیرکران پسپۆربوون‌و (٣) ھه‌ڤاڵ له‌وانه ٢٠ رۆژ به‌ر له‌ئێستا ده‌ستگیرکران‌و تائێستا ئازاد نه‌کراون، که به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئێمه به‌ده‌ستمان که‌وتوون له‌زیندانى دھۆک راگیراون".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى په‌که‌که ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه له‌به‌رپرسانى ئه‌وێ ده‌پرسم (ئێوه ئه‌وانتان ده‌ستگیرکردو ده‌ستیشتان له‌شه‌نگال به‌ردا، شه‌نگالتان به‌جێھێشت، ئێوه شه‌نگالتان به‌ردا، به‌ڵام ئه‌وتان به‌رنه‌دان، بۆچى ھاتبوون بۆ ئه‌وێ، ھه‌ڵبه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى پشتگیرى ئێوه‌بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى شه‌نگال بپارێزن ھاتبوون، به‌ڵام ئه‌مه پاداشتى ئێوه‌بوو".
گه‌ریلاکانى کوردستان به شێوه‌یه‌کى به‌ره‌یى هاوکارى هه‌رێمى کوردستانیان کرد و توانیان هێرشه‌کانى داعیش بشکێنن و له زۆر ناوچه‌ش پاشه‌کشه‌یان پێبکه‌ن، ئه‌وه جگه له به‌رزکردنه‌وه‌ى وره‌ى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان.