
ئه‌و هه‌واڵه‌ى رووداو تیڤى به‌درۆ ده‌خرێته‌وه، که رایگه‌یاندبوو، "یه‌په‌گه و په‌که‌که هێرشێکى هاوبه‌شى ئه‌مریکا و پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر داعش له شه‌نگال شکسپێدێنن".
رووداو تیڤى باسى له‌وه کرد، که گه‌ریلاکان و شه‌ڕڤانه‌کان رێگریان له‌وه کردووه هێزێکى سوپاى ئه‌مریکا و پێشه‌رگه هێرش بکه‌نه سه‌ر داعش له شه‌نگال.
هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال سه‌باره‌ت به‌و لێدوانانه‌ى که به‌رخۆدانى شه‌نگال به پێچه‌وانه‌وه نیشانى راى گشتى ده‌ده‌ن، لێدوانێکى نوسراوى بڵاو کرده‌وه و رایگه‌یاند :'' رۆژى 13 ى ئابى 2014 کۆمه‌ڵێک له سه‌ربازانى ئه‌مریکا و ده‌زگاى ئاژانسى پێشکه‌وتنى ناونه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریکا USAID به سێ کۆپته‌ر ده‌چنه چیاى شه‌نگال، ئه‌وانیش وه‌کو هێزى پاراستنى هاوبه‌ش که پێکهاتوون له گه‌ریلاکانى HPG، YJA-STAR و یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال(YBŞ) ، گروپه‌که‌مان پاراست و هاوکاریمان کردن."
هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هاوکارى مرۆیى بۆ گه‌لى شه‌نگال و شێوازى ره‌وانه‌کردنى به شێوه‌یه‌کى ئه‌من و گه‌یشتن به شه‌نگال گفتوگۆمان کرد. به بێ هیچ کێشه‌یه‌ک و به خۆشحالییه‌وه لێمان دابڕان و رۆیشتن. به‌ڵام گه‌لى شه‌نگال ناره‌زایه‌تییان نیشانى دا له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه که له‌گه‌ڵ شانده‌که هاتبوون. هاوڵاتیان نه‌یانه‌ویست پێشمه‌رگه له‌وێ بمێننه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزه‌کانمان بۆ ئه‌وه‌ى ئاڵۆزى نێوان گه‌ل و پێشمه‌رگه روونه‌دات و رێوشوێنى گرته به‌ر'' .
هه‌روه‌ها له لێدوانه‌که‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌کراوه که ئه‌و لێدوانانه‌ى ده‌درێن هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به راستیه‌وه نییه و راگه‌یه‌ندرا:'' سه‌باره‌ت به‌م رووداوه هه‌ندێک لایه‌ن لێدوانى پێچه‌وانه ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت بڵێن هێزى هاوبه‌ش رێگربوون له گه‌یاندنى هاوکارى مرۆیى بۆ شه‌نگال. به‌ڵام هیچ بنه‌مایه‌کى ئه‌و بانگه‌شانه نییه و له راستییه‌کان دوورن. دوو رۆژ پێش ئێستاش لێدوانێکمان دابوو و رامانگه‌یاندبوو که چیاى شه‌نگال له ژێر کۆنتڕۆڵى هێزه‌کانى هاوبه‌ش دایه. هه‌ر لایه‌نێک ده‌یه‌وێت هاوکارى بکات، به هه‌ماهه‌نگى هاوکارییه‌کانى ده‌گه‌یه‌نێته گه‌له‌که‌مان'' .