نوێترین

recent

14/08/2014

بەڤیدیۆ ئەندامێكی داعش : سوێند بەخودا بێبەری بوونی خۆم رادەگەیەنم

گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبۆتەوە تیایدا ئەندامێكی سەر بەرێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە ( داعش ) باس لەو تەقینەوە خۆكوژیانە دەكات كە جیهادییەكان لەناوەندی ئەو شوێنانە ئەنجامی دەدەن كە خەڵكی بێتاوان تێیدا دەژین و دەڵێت: سوێند بەخودا بێبەری بوونی خۆك لەو تەقینەوانە رادەگەیەنم .

لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا كەسەكە بەزمانی عەرەبی قسەدەكات و دەڵێت: سوێندبەخوا باوەڕم نەدەكرد لەنانەوەی بۆمبی چێنراودا كەسانی بێتاوان بەركەون، وامدەزانی لەم شەڕەدا دوو كۆمەڵ بەرامبەر یەك شەڕدەكەن، بەڵام كوژرانی خەڵكی بێدیفاع و موسڵمانان لەخاكی جیهاددا، لەكاتێكدا كە ئێمەهاتووین سەریانبخەین و كەسوكار و وڵات و ماڵوحاڵمان جێهێشت تا بێین ئەو خەڵكە بێتاوانە بە ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكانمان بكوژین، بەخودا دڵی مرۆڤ بۆ ئەو بێتاوانانە دەبێتە دوولەتەوە. 

دەشڵێت: لەپێناو ئەوەدا چوومە ناوچەی مەترسیدارەوە كە دووچاری تەقە لێكردن بوومەتەوە، ئەم قسانەم بۆ مەبەستی شایەتیدانی وتنی راستیەكانە لەبەردەم خودادا ، كەسبەینێ خودا لێمدەپرسێتەوە لێی . 

ئەو ئەندامەی داعش وتیشی: لە"داركوش" وتیان ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو دانراوە، چووین بۆ ناوەندی ئەو شوێنەی پێی دەوترێت " زیئاب غاب" كەسوپای ئازادی سوریای لێبوو، كاتێك گەیشتین ویستیان دەستگییرمان بكەن، وتیان ئێوە پیاوی رژێمن، وتم، سوێند بەخوا هاتووم بۆئەوەی بەچاوی خۆم رووداوەكە ببینم ، دوای راگرتنم بۆ ماوەیەكی كاتی دواتر رێیان پێداین بچینەسەر شوێنی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكە، كاتێك گەیشتینە شوێنەكە وەستام و بینیم ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بە عەمبارێكی ئاوی خواردنەوەدا تەقیوەتەوە كەخەڵكی ئاوی لێدەخۆنەوە، بەوهۆیەوە پیاوێكی كوشتووە كە لە خەڵكی ئاساییەو پاسەوانی عەمبارەكە بووە و عەمبارەكەش بەتەواوی لەناوچووەو سێ منداڵیش بریندار بوون ، سوێند بەخوا خۆم لەسەر رووداوەكە وەستام و پرسیارمكرد، ئەوەی كە خۆی تەقاندۆتەوە بەم ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەو ئاوی خواردنەوەی خەڵكی بێتاوانی كردۆتە ئامانج، چارەنووسی چیە لەبەردەم پەروەردگاردا؟ ، چی وەڵامی پەروەردگار دەداتەوە؟. ، دواتر پەیوەندیم بە ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامیەوە كرد و پێموت ئەو بۆمبە خەڵكی بێتاوانی كردۆتە ئامانج، وەڵامی دامەوە وتی : شتی وانەبووە، سوێندم بۆ خوارد كە خۆم لەشوێنی تەقینەوەكە بووم و بەچاوی خۆم بینیومە. 

ئەوەم تێپەڕاند دواتر لەناوچەی "كەفەرنایە " ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوی دیكە هەبوو، خێرا چوومە سەر شوێنی رووداوەكە، سوێند بەخودا بەبێ ئەوەی پرسیار لە سوپای ئازاد  یان چەكدارە موجاهیدەكان بكەم، پرسیارم لە خەڵكی دانیشتووی ناوچەكە كرد، سەبارەت بە تەقینەوەی بۆمبەكە و زانیم كە تەنها منداڵێكی 12 ساڵان بەو تەقینەوەیە گیانی سپاردووە.

بەچ تاوانێك ئەو منداڵە كوژرا؟ ئەمە لەلایەن پەروەردگارەوە پرسیاری لێدەكرێت . 

هەر لە "كەفەرنایە" برایەك خۆی تەقاندەوە و سووتا بەبێئەوەی كەس بكوژێت، تەنها خۆی نەبێت، من ئەوە پێنج رۆژە هەموو ئەو رووداوانەم تۆمار كردووە لەوانەی كەباسم كردن . 

ئێمە ئەمڕۆ لەم شوێنەدا لە " كەفەر جوب" برایەك خۆی لەم وێستگەیەدا تەقاندەوە، كێ سوود لە خاپووركردنی ئەم  وێستگەیە دەبینێت ، پاشان زەرەرەومەند دانیشتوانی ئەم ناوچەیەیە ، سوێند بەخودا من لەو تاوانانە بێبەریم .  
Picsart-24-02-23-21-31-09-085