رۆژی دوشه‌ممه، سایتی BBC به‌شی فارسی له‌راپۆرتێكدا هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه پێشتر حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگه‌یاندبو له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 250 پێشمه‌رگه‌ی خۆی ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژ به‌داعش كردوه‌و له‌نزیكی مه‌خمور شه‌ڕیان له‌دژی داعش كردوه، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش، رێكخراو‌و حزبه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماده‌یی خۆیان بۆ ناردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌دژی داعش ده‌ربڕیوه.
BBC ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌رچاوه‌كانی نزیك له‌و حزبه كوردییانه‌ی رۆژهه‌ڵات رایانگه‌یاندوه كه دواتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر گوشاری كۆماری ئیسلامی ئێران‌و له‌سه‌ر خواستی راشكاوانه‌ی قاسمی سلێمانی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران، وایان به‌باش زانیوه كه له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا نه‌بنه هۆی وروژاندنی ئێران‌و رێگه‌یان نه‌داون به‌شداری شه‌ڕه‌كه بكه‌ن‌و به‌مجۆره پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ بنكه‌و باره‌گانی خۆیان.
BBC ده‌ڵێت "كۆماری ئیسلامی ئێران به‌هۆی هه‌ستیاری دۆخی ناوخۆیی‌و ناوچه‌ییه‌وه ناتوانێت به‌رامبه‌ر به‌شداری پێشمه‌رگه‌كانی كوردی رۆژهه‌ڵات له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش له‌هه‌رێمی كوردستان دڵخۆش بێت‌و ئه‌م كاره ببێته هۆی به‌هێزبونی پێگه‌یان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان".