ئه‌مڕۆ 14-8-2014 هێزی پێشمه‌رگه توانی گوندی حه‌ساره له‌ناوچه‌ی خازر له‌ده‌ست داعش رزگار بكاته‌وه.
غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵ رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا پردی خازر له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه ته‌قێنرایه‌وه، ئه‌مڕۆ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناو ئاودا په‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌وبه‌ری پرده‌كه‌و له یه‌كه‌م گوند به‌ناوی حه‌سار پاش كه‌مێك رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆرستان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تونیان ئه‌و گونده رزگار بكه‌نه‌وه.
وتیشی: رزگاركردنی ئه‌و گونده بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زۆر گرنگه، چونكه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر ده‌شتی موسڵدا، هه‌روه‌ها ئه‌و گونده هه‌ردوو ناحیه‌ی به‌عشیقه‌و به‌رته‌له به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.

راشیگه‌یاند: له‌دوای رزگاركردنی ئه‌و گونده هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان گونده‌كانی حه‌سه‌ن شام و به‌حره‌و توركماسی له ناوچه‌ی خازر كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.