
تاڵانییەکی تری نەوت، هۆکاری کێشەی بەغداو هەولێرە
حکومەتە ماوە بەسەرچووەکەی پارتی و یەکێتی بەردەوام ڕۆژانە (٦٥،٠٠٠) بەرمیل نەوت بەناوی پێداویستی ناوخۆی خەڵکی کوردستان لە نەوت و گازو بەنزین دەپاڵێون، کەچی خەڵک بەنزین و نەوت و گاز بە پارەی گیرفانی خۆی دەکڕێت! (بەرمیلێک نەوت بە ١٠٥،٠٠٠ دینار، بەنزین لیترێک بە ٩٠٠ تا ١،١٠٠ دینار، گاز لیترێک بە ٦٠٠ دینار)!
خراپەو فەزاحەتەکە هەر ئەوە نییە کە پاڵاوتنی ئەم نەوتە تەنها پاڵاوگەکانی خۆیان و نزیک لە خۆیان سودی لێوەردەگرن کە ( کارو لانازو بازیان)ن، بەڵکو خراپترەکە ئەوەیە کە خەرجی پاڵاوتنەکەش هەر لە پارەی فرۆشتنی نەوت دەدرێت، واتە هەموو ڕۆژێک نزیکەی (٢٥ ملیۆن) دۆلار دەدەن بە پاڵاوگەکان حەقی پاڵاوتنی نەوتەکە!
واتە هەموو ڕۆژێک (٦٥ هەزار) بەرمیل نەوت بە پارەی فرۆشرتنی (٣٥ هەزار) بەرمیل نەوت بە تەنکەر، کەچی نەوت و بەنزین و گازیش بە نرخی بازرگانی بە خەڵک دەفرۆشن!
ئێستە لە گفتوگۆکاندا داوا دەکەن لە بەغدا ئەم پۆخڵەوات و تاڵانییە بەردەوام بێت بە قەبارەیەکی گەورەترو دەیانەوێت ڕۆژانە نەوتی پاڵێوراو بگەیەننە (١١٥،٠٠٠) بەرمیل، بە هەمان فەزاحەتی ئێستە!
ئەمەش ڕێگرییەکی تری گفتوگۆکانە بۆ ڕێککەوتن!
عومەر گوڵپی
٢٨ی ٦ی ٢٠٢٥