
![]() |
كهمال رهئوف |
بەهۆی ئەوەی كاك مەسعود فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەیەو لەهەمانكاتیشدا سەرۆكی هەرێمە، بۆیە پێویستە پێش هەر كە و بەرپرسێك ئەو پرسیاریانەی بەروو بكرێتەوە كە ژیان و سەلامەتی هاوڵاتیانی پێوە بەندە و پەیوەستە بەئێستاو ئایندەوە.
راستە سەركەوتن و شكست لەو پەری زاخۆوە تا خانەقین و مەندەلی، پەیوەستە بەهەموو تاكێكی ئەم نیشتمانەوە، بەڵام ئەمەش مانای ئەوە ناگەیەنێت، لەشكستدا لێرسینەوە لەكەمتەرخەمكاران نەكرێت و لەسەر كەوتنیشدا قارەمان بوونی نەبێت، بۆیە لەراستەی ئەم رووداوانەی دوایشدا سەرۆكی هەرێم، فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە پێویستە وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە كە لەسەر زاری خەڵكن.
• بۆچی داعش لە پرێكدا پەلاماری كتوپری دەست پێكرد بۆ سەر كوردستان، واتە بەرەیەكی تری شەری بەسەر خۆیدا كردەوە، لەكاتێكدا ئەوان لە بەردەروازەی بەغداد وەستابوون؟
• سەرۆكی هەرێم پێشتر وتبووی چەند مانگ لەمەوبەر ئاگاداری بەغدادمان كردبوە لە پەلاماری داعش، ئاخۆ دەزگا هەواڵگرییەكانی كورد ئەوەنە لاوازن كە ئاگاداری ئەو هەموو جوڵە سەربازی و پەیوەندیكردنانەی داعشیەكان نەبوون بە خێڵە عەرەبەكانی ناوچەكەوە، ئەگەر ئاگادار بوون و هیچیان پێنەكرا ئەوە خەم، خۆ ئەگەر بێئاگاش بوون ئەوە دووجار خەم؟
• هۆكاری پاشەكشەی نارێكخراوی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەناوچەیەكی فراوانی ستراتیژی هاوشێوەی شنگال ودەوروبەری موسڵ چی بوو؟ تاكتیك بوو، یان شكست؟ ئەگەر تاكتیك بوو، بۆ ئەو خەڵكە كرانە نێچیری دەستی داعش؟، خۆ ئەگەر شكستیش بوو، هۆكاری ئەو شكستەكە گەورەو خێرایە چی بوو؟
• كاتێك شەر دەستی پێكرد، بەرپرسە حیزبییەكان، لەبەرەی شەر لەباتی بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە، پەیامیان دەداو لەشاشەی تیڤیەكانەوە دەبینران، لەباتی ماشێنی سەربازی و ئەو هەموو هەمەرە دەستبەسەراگیراوەی سوپای عێراق، سەیارەی مەدەنی ئاسایی دەبینرا، لەباتی سوپایەكی یەكگرتوو هێزی حیزب بەدروشم و ئاڵای حیزبیەوە ئامادەبوون، ئەگەر حاڵی وەزارەتی پێشمەرگە بێت كە یەكێكە لەو وەزارەتە سیادیانەی لە كاروباری خۆتانەوە نزیكە، ئاخۆ ئەبێت حاڵی وەزارەتەكانی تر چۆن بێت؟
• پرسیار....... تكایە سەرۆك وەڵام...