
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا كه له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یس بووك بلاو بۆته‌وه دیمه‌نی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی دوو كه‌س كه خه‌لكی شه‌نگالن له كاتی به‌رزبونه‌وه‌ی هیلی كۆپته‌رێكی عێراقی كه به‌مه‌یه‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شه‌نگال له‌و ناوچه‌یه‌یه نیشان ده‌دات
له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌ویت دوای ئه‌وه‌ی فرۆكه‌وانه‌كه نایه‌وێت زیاتر له 20 كه‌س به‌جارێك بگوازێته‌وه دووكه‌س كه ژن و پیاوێكن خۆیان به كۆپته‌ره‌كه‌دا هه‌لده‌واستن و له به‌رزیه‌كی زۆره‌وه له كاتی فرینی هێلی كۆپته‌ره‌كه‌دا دوابه‌دوای یه‌كدی به‌رده‌بنه‌وه
به‌داخه‌وه هه‌ردوو كیان " ژن و پیاوه‌كه " گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن به‌جۆرێك هه‌موو گیانی ژنه‌كه ده‌شكێت و ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌جه‌سته‌ی شه‌ق ده‌بێت به‌وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌وری ته‌رمه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌ون له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا