
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌شکۆیه‌کی ته‌واوه‌وه یادی شه‌ست‌و نۆ ساڵه‌ی دامه‌زرانی خۆی کرده جێژن‌و له‌و جێژنه‌دا په‌یمانی به‌ڵێن‌و وه‌فای له‌گه‌ڵ دامه‌زرێنه‌رانی حیزب نوێ کرده‌وه.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که ئێواره‌ی شه‌ممه، 25 ی گه‌لاوێژ به به‌شداریی سکرتێر، ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی‌و رێبه‌ریی حیزب‌و نیزیک به 1000 که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، یادی دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی دێموکڕات به‌رز ڕاگیراو به ڕێزه‌وه باس له 69 ساڵ خه‌باتی بێ‌وچانی تێکۆشه‌رانی دێموکڕات له پێناو رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرا.
ئه‌و ڕێوره‌سمه به سروودی دوژمن‌ته‌زێنی " ئه‌ی ڕه‌قیب"و راگرتنی چه‌ند ساتێک بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد، پاشان کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وتاری حیزبی دێموکراتی به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشکێش کرد.
کاک خالید قسه‌کانی خۆی به پیرۆزبایی گوتن به بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان، زیندانیانی سیاسی‌و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕات به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزب ده‌ست پێکردو وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی حیزبی دێموکرات‌و خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ خوشک‌و برا کورده ئیزه‌دییه‌کانی باشووری کوردستان که به هۆی شه‌ڕفرۆشی‌و داگیرکاریی داعشه‌وه له ماڵ‌و حاڵی خۆیان ئاواره بوون‌و به سه‌دان که‌سیان بوونه‌ته قوربانی؛ سڵاوی بۆ پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان نارد که له به‌ره‌کانی شه‌ڕ له دژی داگیرکه‌راندا بۆ پارێزگاری کردن له کوردستان‌و ده‌ستکه‌وته دێموکراتیکه‌کانی کورد له باشووری کوردستان له سه‌نگه‌ردان.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا کورته ئاماژه‌یه‌کی به مێژووی 69 ساڵه‌ی حیزبی دێموکڕات، خه‌بات‌و تێکۆشان، زیندان‌و ده‌ره‌به‌ده‌ری‌و تاراوگه، دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له سه‌ر ده‌ستی حیزب‌و، ده‌سه‌ڵاتی کوردی له دوای سه‌رکه‌وتنی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران‌و مانه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕات له سه‌نگه‌ری خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی کرد.
کاک خالید عه‌زیزی باسی له‌وه کرد که حیزبی دێموکرات له‌گه‌ڵ پێداگریی خۆی له‌سه‌ر پڕۆژه سه‌ره‌کییه‌کانی خۆی له ئێران به‌رده‌وام هه‌وڵیشی داوه له هه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆ کرانه‌وه‌ی سیاسی له پێناو جه‌ماوه‌ری کردن ویست‌و داوا سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌کانی خه‌ڵک که‌لک وه‌رگرێ‌و هه‌ڵوێست‌و خوێندنه‌وه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کان له ئێرانی وه‌ک نموونه خسته به‌رچاو.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات له به‌شێکی قسه‌کانیدا به ئاماژه به کارنامه‌ی ساڵ‌و نیوێک ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانی وه‌ک سه‌رکۆمار‌و بیرهێنانه‌وه‌ی واده‌و به‌ڵێنییه‌کانی ئه‌و له که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌کانیدا گوتی که حه‌سه‌ن ڕوحانی پێبه‌ندی واده‌و به‌ڵێنییه‌کانی نه‌بوه‌و له پێناو چاوه‌روانییه‌کانی خه‌ڵکدا که خۆی پێش بردنه‌وه‌ی گره‌وی هه‌لبژاردنه‌کاندا واده‌ی دابوونێ، هه‌نگاوی هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه.
کاک خالید عه‌زیزی له‌و به‌شه‌ی قسه‌کانیدا گوتی ده‌وڵه‌تی ڕوحانی‌و شه‌خسی ئاغای ڕوحانی ئه‌گه‌ر پێیان وایه کێشه‌یان له‌گه‌ڵ ڕه‌قیبه‌کانیان‌و که‌سانی ده‌وروبه‌ری ویلایه‌تی فه‌قیه‌و سپای پاسداران هه‌یه ده‌بێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵک باسی بکه‌ن، ده‌نا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له خوێندنه‌وه‌ی خۆیاندا هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌وڵیان داوه مه‌رزبه‌ندییه‌ک له نێوان خۆیان‌و توندڕه‌وه‌کان دابنێن‌و به جۆرێک هیواو هۆمێدێک بڵاو بکه‌نه‌وه، ده‌خه‌نه یه‌ک خانه‌ی قه‌زاوه‌ت‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وان وه‌ک یه‌ک حیسابیان بۆ ده‌کرێ.
به‌ڕێزیان به ئاماژه به ڕه‌فتاری کۆماری ئیسلامی له هاوکێشه جیهانی‌و ناوچه‌ییه‌کاندا گوتی به‌پێی هه‌موو فاکته‌کان کۆماری ئیسلامی ئێستاش ماکه‌ی تێرۆر‌و نائارامی له ناوچه‌و مایه‌ی نه‌هامه‌تی‌و کڵۆڵیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران له ڕووی بێ‌کاری، گرانی، خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه؛ به‌ڵام کۆماری ئیسلامی به‌و ئاسانییه ناتوانێ له پڕیشکی ئه‌و ڕووداوانه خۆی به دوور بگرێ‌و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه ئێرانیش ده‌گرێته‌وه.
کاک خالید عه‌زیزی له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا په‌ڕژایه سه‌ر ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی باشووری کوردستان‌و شه‌رفرۆشیی تێرۆریسته‌کانی داعش به دژی کورد له هه‌رێمی کوردستان‌و وێڕای خوێندنه‌وه‌ی بۆ چۆنیه‌تیی ده‌رکه‌وتن‌و به‌هێزبوونی داعش گوتی، داعش به‌رهه‌می په‌راوێزخستنی سووننه‌و که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له دوو وڵاتی عێڕاق‌و سووریه بوو. به‌ڕێزیان له ژێر تیشکی ئه‌و بۆچوونه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ی کرد که راست ئه‌وه‌ی له ده‌میشق به دژی نه‌یارانی ده‌وله‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کرا، ئه‌وه‌ی له به‌غدا ده‌رفه‌ت به به‌شداریی لایه‌نه‌کانی دیکه له به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵات‌و ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ده‌درا، ڕاست ئه‌وانه له ئێستای ئێران‌دا ڕوو ده‌ده‌ن‌و کۆماری ئیسلامی به پله‌ی یه‌ک کوردی له هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان بێبه‌ش کردوه‌و سووننه‌کانیش به غه‌یره‌خۆیی چاویان لێده‌کرێ‌و ئێران ناتوانێ له‌و ئاڵوگۆرو ڕووداوه‌کانی ئێستای ناوچه‌یی‌و جیهانیدا درێژه به‌و مێتۆده له ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی خۆی بدا.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ باس‌و ڕووداوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له‌سه‌ر باوه‌ڕبوون به بنه‌ماکانی دروستبوونی حیزبی دێموکڕات، رێبه‌ریی ئه‌و حیزبه ئاماده‌یی حیزبی دێموکرات‌و خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی بۆ به‌رگری له خاکی کوردستان‌و به‌شداری له به‌ره‌کانی شه‌ڕ بۆ پاراستنی هه‌رێمی کوردستان به کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم ڕاگه‌یاندوه‌و پێمان گوتوون که پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕات وه‌ک میراتگری کۆماری کوردستان‌و وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌ن به‌شداریی به‌ره‌کانی شه‌ڕ بکه‌ن‌و ئه‌وانیش به سپاس‌و پێزانینه‌وه ئه‌و ئاماده‌یی‌و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تییه‌ی حیزبی دێموکراتیان به‌رز نرخاندوه.
کاک خالید عه‌زیزی به تیشک خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی دۆخی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه‌و وه‌ک باوه‌ڕهه‌بوون به‌وه‌ی وه‌ک حیزبێکی سیاسی ده‌ست له کاروباری هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستان وه‌رنه‌ده‌ین؛ گوتی به‌لام ئێمه به‌شداریی حیزب له پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستان به ئه‌رک ده‌زانین. به‌ڕێزیان گوتی ناردنی هێزه‌کانی حیزبی دێموکرات بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ بۆ مزایده‌ی سیاسی نییه، بۆ ته‌بلیغ‌و ڕیکلام نییه، بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌رکی سه‌رشانمانه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات له دوایین به‌شی قسه‌کانیدا به بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ڕاسته له نێوخۆی وڵات خه‌ڵک به نووسین، به قسه‌کردن، به گۆرانی، به هۆندنه‌وه‌ی شێعر‌و ئه‌ده‌بیات، به دیپلۆماسی نیشانیان له‌داوه که دڵیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانه، گوتی ئێمه‌ش دڵمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانه؛ به‌ڵام ئه‌وه نابێ ئه‌رکه‌کانمان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له بیر بباته‌وه. ده‌بی ئه‌وه‌مان له بیر بێ و تێ‌بکۆشین له‌و ڕووداوانه‌ی له ناوچه‌که ڕوو ده‌ده‌ن، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له په‌راوێز نه‌خرێ‌و به هه‌موو توانامانه‌وه هه‌موو ئه‌رک‌و تێکۆشانمان له‌سه‌ر دۆخ‌و پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چڕ بکه‌ینه‌وه.
له دوای قسه‌کانی کاک خالید عه‌زیزی، کۆڕی هونه‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستان سروودی 25 ی گه‌لاوێژی به هاوکاریی گڕووپی مۆسیقای " سێوه"ی پیشکێش کرد‌و له درێژه‌دا پێشمه‌رگه‌ی شاعیر، ڕه‌سووڵ سوڵتانی شێعرێکی هه‌ست‌بزوێنی له وه‌سف‌و گه‌وره‌یی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا خوێنده‌وه که له‌لایه‌ن به‌شدارانه‌وه به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لامحه‌ممه‌د عوسمانی، کاک فه‌تاح کاویان‌و کاک حه‌مه‌ره‌سوول حه‌سه‌ن‌پوور، سێ تێکۆشه‌ری دێرینی حیزبی دێموکرات که ده‌یان ساڵ له ته‌مه‌نی خۆیان پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات بوون‌و خه‌باتی پڕ شانازییان له ڕیزه‌کانی ئه‌و حیزبه‌دا کردوه، له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه ڕێزیان لێ‌گیراو ڕێزنامه‌کانیان له ده‌ستی کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراته‌وه وه‌رگرت.
ڕیزه گۆرانییه‌کی کۆڕی هونه‌ریی حیزب به هاوکاریی گڕووپی مۆسیقای سێوه، گۆرانییه‌ک به ده‌نگی محه‌ممه‌ده‌مین که‌ریمی، گۆرانییه‌ک به ده‌نگی هونه‌رمه‌ند محه‌ممه‌د بۆکانی‌و چه‌ند تابڵۆیه‌ک له هه‌ڵپه‌رکێی گڕووپی باران چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بوون که له‌لایه‌ن به‌شدارانه‌وه پێشوازیی گه‌رمیان لیکرا.
شایانی باسه ڕێوڕه‌سمی یادی شه‌ست‌و نۆهه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به پیرۆزبایی به‌شداران له یه‌کتر‌و شادی‌و شایی گه‌رمی ئاماده‌بووان کۆتایی هات.