

هه‌ندێكمان كه زیاتر ئه‌مێنینه‌وه هه‌ست به ماندووبون و قورس بونی لاپتۆپه‌كه‌مان ئه‌كه‌ین كه هه‌ندێك جار توشی گرفتی راوه‌ستان ئه‌بین و یا خود ناچار په‌نا ئه‌به‌ین بۆ فۆرماتكردنی لاپتۆپه‌كه‌مان كه ئه‌میش كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر هاردی لاپتۆپه‌كه.
ئه‌مه هه‌مووی به هۆی گه‌رم بونی هاردی لاپتۆپه‌كه‌مانه‌وه‌یه كه به خانه یان به مالی سیسته‌ماكان ناسراوه
چاره‌سه‌رێكی گونجاو هه‌یه كه چاره‌سه‌ریكی ئاسان و به‌رده‌ست و بی زیانه به‌لام زۆر كه‌م هه‌ست پێكراوه
ئه‌ویش به‌كار هێنانی كلێنیكسه
چۆن؟
وه‌ك ئه‌زانین له زۆر به‌ی هه‌ره‌زۆری لاپتۆپه‌كان كه له كۆمپانیا جیاوازه‌كانه‌وه به‌رهه‌م ئه‌هێندرێن هارده‌كان له شوینێك دائه‌نێن كه هه‌موان هه‌ستی پێ ئه‌كه‌ین ئه‌وی به‌شی پێشه‌وه‌یه لای چه‌پ بێ گومان زۆرێكمان له كاتی به‌كار هێنانی لاپ‌تۆپ هه‌ستمان به گه‌رم بونی ئه‌م ناوچه‌یه كردوه
.jpg)
چۆن ساردی بكه‌ینه‌وه یان رێگری له گه‌رم بونی بكه‌ین؟
كارێكی ئاسانه : كلێنكس به‌كار دینین
چۆن؟
سه‌ره‌تا كلێنكسێكی ئه‌ستور بهێنه

پاشان به‌قه‌باره‌یه‌كی گونجاو وه‌ك وێنه‌كان بینوشتێنه‌وه
دواتر كلێنكسه‌كه به ئاوێكی سارد ته‌ربكه

پاشان به گوشین ئاوه‌كه‌ی لێبكه‌ره‌وه به‌لام با هه‌ستی ته‌ربوونی تیابێت
له هه‌نگاوی كۆتاید كلێنكسه ته‌ركراوه گوشراوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو كه رێگر نه‌بێت له كاره‌كه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه جێگیر بكه

ده‌بین و هه‌ست ئه‌كه‌ین له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌و پله گه‌رمیه دائه‌به‌زێت و لاپتۆپه‌كه‌ش ئه‌گه‌رێته‌وه باری ئاسای خۆی و له‌ئاستی سه‌ره‌تای ئیشپێكردنیدا خۆی ئه‌بینێته‌وه
ئه‌و كرداره بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر سودی ئه‌بێت به‌مه‌رجێك كلێنكسه‌كه لانه‌به‌یت وه دواتر گه‌ر هه‌ر به‌ردده‌وام بویت ئه‌وا دووباره ئه‌توانیت كلێنكسه‌كه به‌كاربێنیته‌وه
به‌هیوای سود بینیتان
ئاگرین