وەزیری پەروەردەی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی حهوت رۆژی داهاتوودا ئەنجامەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاشکرا دەکرێن.
د. پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دواکەوتنی ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهۆی وردبینی زۆرەوهیه لە نمرەکان بۆ ئەوەی کەمترین هەڵە لە ئەنجامەکاندا رووبدات.
د. پشتیوان سادق راشیگەیاند، ئەمساڵ بەهۆی هەژمارکردنی نمرەکانی پۆلی 10 و 11ی ئامادەیی پرۆسەکە هەندێ ئاڵۆزترەو وردەکاری زیاتری دەوێت، ئەمە جگە لەوەی سیستمی یونێت بۆ وانەکان پەیڕەودەکریت، کە ژمارەی یونێتەکانی هەر وانەیەک جیاوازە لەوانەیەکی دیکە، ئەمەش کاتێکی زیاتری دەوێت.
وهزیری پهروهردهی حكومهتی ههرێمی كوردستان جهختیكردهوه: لە ماوەی 7 رۆژی داهاتوودا و دوای وردبینی تەواو ئەنجامەکان رادەگەیەندرێن.