

سیستانی: رووگیرمان مه‌كه با رووگیرت نه‌كه‌ین وناوت بهێنین
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، كه سیستانی نامه‌ی بۆ مالیكی ناردووه و داوای لێده‌كات له خۆكاندیدكردن بكشێته‌وه، یام خۆی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی راده‌گه‌یه‌نێت، نامه‌كه‌ش له رێگای بریكاره‌كه‌ی سیستانییه‌وه به سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا گه‌یشتووه.
سه‌ركرده‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، كه داوایكردووه ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، به ئاژانسی خه‌به‌ر بۆ هه‌واڵه‌كانی راگه‌یاندووه: "نامه‌یه‌كی گرنگ له لایه‌ن مه‌رجه‌عییه‌تی باڵاوه گه‌یشتووه‌ته نوری مالیكی".
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه، له نامه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت رووگیرمان بكه‌یت، ئه‌وا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوت ده‌هێنین و رووگیرت ده‌كه‌ین كه كه‌سێكی خوازراو نیت".
روونشیكرده‌وه، نامه‌كه‌ی عه‌لی سیستانی له رێگه‌ی حامد خه‌فاف، بریكارییه‌وه راسته‌وخۆ گه‌یه‌نراوه‌ته مالیكی.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، له میدیاكاندا ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه سیستانی نامه‌یه‌كی زاره‌كی بۆ مالیكی ناردووه و داوای لێكردووه له خۆپاڵاوتن بۆ وه‌رگرتنی ویلایه‌تی سێه‌م، بكشێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له هاوپه‌یمانی نیشتمانی، رایگه‌یاند: "نامه‌یه‌ك له سه‌ید سیستانی_یه‌وه گه‌یه‌ندرایه سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتییه له‌وه‌ی كه‌له لایه‌ن مه‌رجه‌عییه‌ته‌وه چه‌ند رۆژێك دیاریكراوه بۆ مالیكی بۆ ئه‌وه‌ی بكشێته‌وه له خۆكاندیدكردنی و كه‌سێكی تر رابگه‌یه‌نێت بۆ ئه‌و پۆسته".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، ئاگاداری بۆچوونی مه‌رجه‌عییه‌ت بووه. هاوكات حسێن شه‌هرستانی به مالیكی راگه‌یاندووه، كه ئاماده نییه پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی مه‌رجه‌عییه‌ت بێت.
خه‌ندان