

د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: "سبه‌ینێ كاتژمێر 9:00 ئه‌و منداڵه نه‌خۆشه له نه‌خۆشخانه‌ی شار (400 قه‌ره‌وێڵه‌یی) له سلێمانی چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت".
ته‌ئكیدیشكرده‌وه، كه هه‌موو چاره‌سه‌ركانی له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌بێت.
پێشتر خه‌ندان له‌سه‌ر زاری جاسم محه‌مه‌د، سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپه‌كه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی فه‌رمانبه‌ر كه له‌و كه‌مپه‌دا خزمه‌تی ئاواره‌كان ده‌كه‌ن، كێشه‌ی ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن دوو ساڵ و نیوه‌ی بڵاوكرده‌وه، وتیان: "له چه‌ند رۆژی رابردوودا عه‌لی برایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی خانه‌قین، له‌وێ چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ كرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ندیان نه‌بوو، نه‌یانتوانی به ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ری بكه‌ن، چونكه ئه‌و منداڵه نه‌خۆشی گورچیله‌كانی هه‌یه".
جاسم محه‌ممه‌د، وتیشی :"به‌وته‌ی پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی خانه‌قین، چاره‌سه‌ركه‌ی عه‌لی له هه‌رێم و ته‌نانه‌ت له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی هه‌یه، به‌ڵام پێویستییان به‌هاوكاری حكومه‌ت هه‌یه، بۆیه داوا له وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌كه‌ین، هه‌م وه‌ك كارێكی مرۆڤانه و هه‌میش وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی چاره‌سه‌ری ئه‌و منداڵه له ئه‌ستۆ بگرێت و له مردن رزگاری بكات".