
ئاسۆس نه‌جیب، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كابینه‌ی حه‌وته‌م، ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كانی كه دوو ئۆتۆمبێل بوون گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت و ره‌تیشی كردوه‌ته‌وه هیچ ئۆتۆمبێلێك هاوشێوه‌ی وه‌زیره‌كانی تر وه‌ربگرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له‌كابینه‌كانی رابردوو، به كابینه‌ی حه‌وته‌میشه‌وه وه‌زیره‌كان ئۆتۆمبێلێكیان بۆ خۆیان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستی راییكردنی كاره تایبه‌تیه‌كانیان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتوون، له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێم، له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زیر هه‌ردوو ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كانی خۆی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت و ره‌تی كردوه‌ته‌وه هیچ یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانی هاوشێوه‌ی وه‌زیره‌كانی تر وه‌ربگرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئاسۆس نه‌جیب، له كاتێكدایه كه هه‌ریه‌كێك له‌وه‌زیره‌كانی كابینه‌كانی حكومه‌ت له رابردوو ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌و بۆ كاروباری تایبه‌تی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن، له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی كابینه‌ی حه‌وته‌میش به هه‌مان شێوه وه‌زیره‌كانی ئه‌و كابینه‌یه جگه له ئاسۆس نه‌جیب، ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.
ئاسۆس نه‌جیب له كابینه‌ی رابردووی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، له‌ماوه‌ی كاركردنیشیدا ژماره‌یه‌ك یاسای تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامان و كرێكاران ده‌نگیان له‌سه‌ردراو په‌سه‌ندكران، له‌وانه‌ش یاسای ماف و ئیتیازی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ت بوو.
خه‌ندان