

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکیدا ، دیک چینی جێگری جۆرج بۆشی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاندووە ، کاتێک ھێزەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق کشانەوە ، عێراق لە دۆخێکی جێگیردا بوو ، پلانیش ھەبوو کە ھێزێک لەعێراق بمێنێتەوە بۆ ھاوکاریکردن و مەشقپێکردنی ھێزەکانی سوپای عێراق ، بەڵام ئەمە رووینەدا .
لە درێژەی ووتەکانیدا دیک چینی رایگەیاندووە : ئۆباما خراپترین سەرۆکە کە لە ژیانما ناسیومە ، بەرپرسیارێتی شکستی سوپای عێراق و دۆخی ئێستای عێراق و گەشەکردنی رێکخراوی داعشیشی خستۆتە ئەستۆی ئۆباما و مالیکی و راشیگەیاندووە لەپاڵ ئۆبامادا بەشێک لە ھۆکاری شکستی عێراق نوری مالیکیە ، و مێژووش شکستی ئۆباما و مالیکی لە عێراق تۆمار دەکات .