سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی ئیبراھیم جەعفەری سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعەکانی کردووە و دووپاتیکردۆتەوە ، کورد رازی نییە جارێکی دیکە مالیکی ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران.
ئەمڕۆش ئیبراھیم جەعفەری ھەواڵی نامەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی پشتراستکردەوە بێئەوەی ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا بکات.
جەختیشیکردەوە لەوەی دەستور گرنتیی چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی ئیتیحادین و وتیشی: ھەردوولا پێویستیان بە کەشێکی ئارامە بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکانیان.
ھەر لەوبارەیەوە ئەحمەد جەمال وتەبێژی رەوتی چاکسازیی کە ئیبراھیم جەعفەری سەرۆکایەتی دەکات لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەیدا بەوەی سەرلەنوێ بارازنی دووپاتیکردۆتەوە کە کورد رازی نییە جارێکی دیکە مالیکی ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران.
وتیشی بەشێکی زۆری نامەکە بۆ باسکردنی پرۆسەی سیاسیی تەرخانکراوەو تەئیکیدراوەتەوە لەوەی دەبێت حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای ھاوبەشیی نیشتیمانیی پێکبھێندرێت.
وتەبێژەکەی رەوتی چاکسازیی ئەوەشیخستەڕوو کە لەبەشێکی دیکەی نامەکەدا مەسعود بارزانی بەپێویستی زانیوە کە لە قۆناغی ئایندەدا پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد بدرێت.