

ئه‌م ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌مڕۆ 16-7-2014 له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیستی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی به‌ڕێوچوو.
سورین له‌سه‌ر حكومه‌تی خۆجێیی یه‌كڕیزی نیشتمانی
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا حاكم قادر باسی له هه‌نگاوه‌كانی دانوستانی لایه‌نه‌كان كرد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی و رایگه‌یاند: لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌زۆر خاڵدا لێكه‌وه نزیكن، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، هیواشی خواست كه له نزیكترین ماوه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ش پێكبێن.
وتیشی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاڵاهه‌ڵگرو لایه‌نگری بیرۆكه‌ی حكومه‌تی یه‌كڕیزی نیشتمانی بووه‌و سووره له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی، چونكه به‌بێ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی لیست و لایه‌نه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئیداره‌دان و به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكه‌و خزمه‌تكردنی زیاتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كارێكی زه‌حمه‌ت و دژوار ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ده‌بێت لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن تا نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی دیموكراسی و خزمه‌تگوزاری و دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی و كاری نایاسایی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك پێشكه‌شبكه‌ین.
كاری له‌پێشینه‌تان خزمه‌تی خه‌ڵك بێت
سه‌باره‌ت به پۆستی پارێزگاری سلێمانیش، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی رایگه‌یاند: ڤیتۆمان له‌سه‌ر كه‌س نه‌بووه‌و له كه‌سیشی قبوڵناكه‌ین ڤیتۆی له‌سه‌ر كاندیدی ئێمه هه‌بێت به‌بێ دیكۆمێنت و به‌ڵگه‌ی یاسایی.
حاكم قادر به ئه‌ندامانی لیستی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند: ئێوه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ن كه ده‌نگیان پێداون و ئه‌وانه‌ش كه ده‌نگیان پێنه‌داون، هه‌روه‌ك نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ده‌كه‌ن كه به‌رنامه‌ی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك هه‌یه، بۆیه پێویسته كاری له‌پێشینه‌تان جێبه‌جێكردنی داواكارییه ره‌واكانی خه‌ڵك و به‌دواداچوونی گرفت و كێشه‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بێت بۆیان.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌ركی گرنگ و زه‌حمه‌تی له‌پێشه
حاكم قادر راشیگه‌یاند: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌ركی گرنگ و زه‌حمه‌تیان له‌پێشه بۆ چوار ساڵی داهاتوو، بۆیه ده‌بێت پشتبه‌ستوو به یاسا كاره‌كانتان رابپه‌ڕێنن و گوێ بۆ ره‌خنه‌و پێشنیار‌و داواكاری و پێداویستییه‌كانی چین و توێژه جیاجیاكان بگرن و پرۆژه‌ی خۆتان له‌به‌ر رۆشنایی به‌رنامه‌ی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشكه‌شبكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و باشتركردنی شێوازی كاری داموده‌زگاكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و ناڕه‌زایی و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و كاری نایاسایی، له‌وڕووه‌شه‌وه هه‌موو پشتیوانی و هاوكارییه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان بۆ دووپاتكردنه‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانی لیستی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وێڕای به‌رز نرخاندنی هه‌ڵوێستی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، تێبینی و سه‌رنج و پرسیاره‌كانیان له باره‌ی شێوازی كاری داهاتوویان و باشترین رێگه‌چاره بۆ سه‌رخستنی ئامانجه‌كانیان خسته‌ڕوو، سوپاسی پشتیوانی و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیشیان كرد.
راگه‌یاندنی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی