

مادده‌ی یه‌كه‌م:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بودجه‌یه‌كی ساڵانه بۆ حزبه سیاسییه مۆڵه‌ت دراوه‌كان له كوردستاندا له‌ناو بودجه‌ی گشتیدا دابینده‌كات، كه بریتییه له (1%)ی كۆی بودجه‌ی گشتی.
هاوكات مادده‌ی دووه‌م به‌مشێوه‌یه هه‌مواربكرێته‌وه:
مادده‌ی دووه‌م:
ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ حزبه سیاسییه‌كان ته‌رخانده‌كرێت، به‌پێی پێوه‌ری خاڵبه‌ندی ده‌بێت‌و به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:
1- به‌ده‌ستهێنانی كورسی په‌رله‌مانی خاڵ وه‌ربگرێت.
2- به‌شداریكردنی هه‌ر حزبێك له خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مان خاڵ وه‌ربگرێت.
3- ساڵانی ته‌مه‌نی هه‌ر حزبێك خاڵ وه‌ربگرێت.
4- به‌ده‌ستهێنانی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی به تێكڕا له سێ هه‌ڵبژاردنی پێشوو خاڵ وه‌ربگرێت.
5- ئه‌و حزبانه‌ی به لیستێك به‌شداریان كردووه، له دوایین هه‌ڵبژاردن به‌پێی رێژه‌ی به‌شدارییان له‌و لیسته‌دا خاڵ وه‌ربگرێت.
6- ئه‌و حزبه‌ی له دوایین هه‌ڵبژاردن به‌شداری كردبێت و كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست نه‌هێنابێت، (50%)ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ خه‌رجبكرێت، كه به‌پێی ئه‌م یاسایه ئه‌ژماربكرێت.
7- ئه‌و حزبانه‌ی كه كورسی كۆتایان به‌ده‌ستهێناوه، (75%)ی كه‌مترین به‌شی دیاریكراو بۆ حزبه‌كانی به‌شداری په‌رله‌مانی بۆ خه‌رجبكرێت.
مادده‌ی سێیه‌م: زیادبكرێت بۆ پڕۆژه‌یاساكه‌و به‌مشێوه‌یه بێت:
مادده‌ی سێیه‌م:
ساڵانه به‌شی هه‌ر حزبێك له‌م بودجه‌یه به‌مشیوه‌یه ئه‌ژمارده‌كرێت:
1- خاڵه‌كانی (1,2,3,4,5,6,7) له مادده‌ی دووه‌می ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌دا كۆده‌كرێته‌وه بۆ هه‌ر حزبێك.
2- كۆی بودجه‌ی ساڵانه‌ی ته‌رخانكراو بۆ حزبه‌كان دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر كۆی خاڵه‌كانی سه‌رجه‌م حزبه‌كان بۆ دۆزینه‌ی ژماره‌ی پێوانه‌یی (به‌های هه‌ر خاڵێك به پاره ده‌كاته چه‌ند).
3- به‌شی هه‌ر حزبێك له بودجه‌كه بریتییه له لێكدانی خاڵه‌كانی ئه‌و حزبه به ژماره‌ی پێوانه‌یی (به‌های یه‌ك خاڵ به‌پاره).
مادده‌ی سێیه‌می پڕۆژه‌كه ده‌بێته مادده‌ی چواره‌م و وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه به‌مشێوه‌یه:
مادده‌ی چواره‌م:
بودجه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و حزبانه‌ی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه راده‌گیرێ له حاڵه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان سه‌رپێچی كردن له حوكمه‌كانی یاسای ژماره (17)ی ساڵی 1993ی هه‌مواركراوی حزبه‌كان.
مادده‌ی پێنجه‌م:
به‌خششی دارایی حزبه‌كان به‌پێی سیستمی ژمێریاری به‌كارهاتوو له كوردستاندا‌و له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری داراییه‌وه وردبینی بۆ خه‌رجییه‌كانیان بكرێت.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م یاسایه جێبه‌جێده‌كه‌ن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
كار به‌هیچ ده‌قیك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی وه‌قائعی كوردستان كاری پێده‌كرێت.
هۆیه‌كانی ده‌رچوواندن:
به مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان و به‌شداریكردنی چالاكیان له پڕۆسه‌ی سیاسی و به‌رقه‌راركردنی دیموكراسی و فره‌یی حزبی و هاوكاریكردنی دارایی ئه‌م حزبانه به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی خه‌بات‌و به‌شدارییان له په‌رله‌مان و چالاكی سیاسیی‌دا ئه‌م یاسایه ده‌رچوێندرا.
د.عیزه‌ت سابیر ئیسماعیل
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
له كوردستانی نوێ-ـه‌وه وه‌رگیراوه