
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش داوای یه‌كێك له پۆسته‌كانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه (سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) ده‌كات و سووریشه له‌سه‌ری.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به خه‌ندان_ی راگه‌یاند :" گۆڕان وه‌كو مافی خۆی، داوا ده‌كات یه‌كێك له پۆسته‌كانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق وه‌ربگرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه داوایكرد ناوی بڵاو نه‌كرێته‌وه، وتیشی :" یه‌كێتی به مافی خۆی ده‌زانێت پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێت، گۆڕان لاری له‌وه‌دا نییه، هاوكات پارتی داوای جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات، ئه‌وه‌ش مافی خۆیانه، به‌ڵام بۆ ده‌بێت پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش وه‌ربگرێت".
ته‌ئكیدیكرده‌وه، كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به مافی خۆی ده‌زانێت پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ربگرێت، وتیشی :" گۆڕان له هه‌رێم به‌شداره له حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات، كه وابێت پێویسته له به‌غداش وه‌كو لایه‌نه كوردستانییه‌كانی دیكه به‌شدار بێت".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێ كاندید ده‌كرێت له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته، سه‌رچاوه‌كه، ناوی كاندیده‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له‌باره‌ی ئه‌و داوایه‌وه، وتی :" ره‌نگه یه‌كێتیی بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی هێز له نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا، ئه‌و داوایه‌ی گۆڕانی پێ باش بێت بۆ ئه‌وه‌ی دوو پۆست به‌ده‌ست پارتییه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه پارتی رازی نییه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه گۆڕان سووره له‌سه‌ر ئه‌و داخوازییه‌ی و به لایه‌نه‌كانی تریشی راگه‌یاندووه.