نوێترین

recent

13/07/2014

فۆتۆگرافەرێك گورچیلەیەكی خۆی دەبەخشێتە ژنێكی كەمدەرامەت

فۆتۆگرافەرێكی گەرمیانی كە ئەندامی رێكخراوی جەستەبەخشانی كوردستانە، گورچیلەكی خۆی دەبەخشێتە ژنێكی كەمدەرامەت.

سەبارەت بەوەی چۆن گورچیلەكی خۆی بەخشیووە رامان كەریمی فۆتۆگرافەر لە بارەی بەخشینی گورچیلەیەوە بە خەندانی راگەیاند " له رێگەی براده رێكی ئازیزه وه ئاگاداركرامەوه ژنێكی هەژار و كەمدرامەت له ناحیەیی شۆرش به ناوی (ر. م.س)هەردوو گورچیله كانی له كاركەووتون پێویستی به گورچیلەیه ك هه یه ."

وتیشی" بەهۆی ئەوەی خێزانی ئەو ژنە كەمدرامەتن، ناتوانن گورچیلەیەكی بۆ بكڕن. بۆیە من وەكو خۆبەخشێك لە پێناو خوا و مرۆڤایەتی بەڵێنم پێدان گورچیلەیەكی خۆمیان پێببەخشم."

رامان داوای دوعای خێر لە خەڵكی دەكات و دەڵێت "داواكارم دوعای خێرم بۆ بكەن، چونكە دوای جەژن به نیازم بەرە و تاران بڕۆم بە مەبەستی بەخشینی گورچیلەم بەو ژنە."

لە كۆتایدا، رامان سوپاسی هەریەك لە سەرۆك و جێگری رێكخراوی جەستەبەخشان فەرهاد قادری و  یوسف خەلیل دەكات كە رێكخراوەكە بەرێوە دەبن.

رامان كەریم شەریف لە دایكبووی 1984 ەو خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە كە دوو كوڕ و كچێكن، بە ئەسڵ خەڵكی ناوچەی زینانەیە لە گەرمیان بەڵام ئێستا لە سلێمانی دادەنیشتو بە كاری فۆتۆگرافەرییەوە سەرقاڵە.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085