به‌هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانیان له‌به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکییه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ بازاڕه‌کانی جیهان ، سێ کۆمپانیا له‌لایه‌ن حکومه‌تی عیراقییه‌وه گه‌مارۆیان خرایه سه‌ر.
به‌پێی نوسراوێکی فه‌رمی هه‌ردوو کۆمپانیای نه‌وتی باکور(NOC) و کۆمپانیای به بازاڕکردنی نه‌وتی عیراق (SOMO) که به )کۆدی به‌په‌له( بۆ کۆمپانیای دامه‌زراوه‌ی هێڵه بۆرییه‌کانی نه‌وت و غازی تورکیا (BOTAŞ) نێردراوه ، به (BOTAŞ) ڕاگه‌یاندراوه که له‌ئێستا و داهاتوودا ئه‌و سێ کۆمپانیایه نه‌وت له به‌نده‌ره‌کانی عیراق و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌کانی عیراق ناگوازنه‌وه و به‌کارناهێنرێن.
به‌پێی نووسراوه‌که‌ی هه‌ردوو کۆمپانیای نه‌وتی باکور(NOC) و کۆمپانیای به بازاڕکردنی نه‌وتی عیراق (SOMO) کۆمپانیاکان بریتین له ( MT United Emblem )،( Palmali Shipping&Agency JSC )،(Petromar Survey&Consultancy Ltd ) که دووان له‌و کۆمپانیایانه به‌پرسیاربوون له گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و دانه‌یه‌کیشیان له بازاڕه جیهانییه‌کاندا نێوه‌ندگیری کردووه.
له نووسراوێکی تریشدا به‌غدا (BOTAŞ)ی به به‌رپرسیار داناوه به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێمی کوردستان که‌له‌به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکییه‌وه بارده‌کرێت.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه دوێنێ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له نووسراوێکدا کۆنتڕۆڵکردنی کێڵگە نەوتیەکانی بای حەسەن و ناوچەی مەخموری بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ئەو كیڵگە نەوتیانە ئاشکراکرد ، که پێشتر له‌لایه‌ن کۆمپانیای نه‌وتی باکور-ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌بران.
هه‌روه‌ها له نووسراوێکی تریشدا حکومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی کرده‌وه كه نه‌وت و غازیان له هه‌ر به‌شێكی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ، له‌وانه‌ش وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ یان سۆمۆ، كڕیوه یان له‌وانه‌یه بكڕن، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كڕیارانه و ئه‌وانه‌شی ئاسانكاریان بۆ باركردنی كردووه له‌بری كڕیاره‌كان یان له‌بری سۆمۆ وه‌ك یارمه‌تیده‌ر و پشتگیریكه‌ر و ئاسانكاری پێشێلكردنی مافه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ژمار ده‌كات (به‌پێی ده‌ستووری عیراق و/یان یاسای نێوده‌وڵه‌تی) مه‌گه‌ر ئه‌و كڕیارانه ١٧٪ ی نرخی كڕین بده‌ن به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه گوزارشت ده‌كات له‌و مافه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسا شایسته‌یه‌تی".
راشیگه‌یاند "ئه‌و كڕیارانه‌ی نه‌توانن ئه‌م بڕه پارانه بده‌ن به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا ئاسانكاری ده‌كه‌ن بۆ پێشێلكردنی مافه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی عیراقه‌وه و به‌شدار ده‌بن له گه‌یاندنی ئه‌و پارانه‌دا به حكومه‌تی فیدراڵی عیراق كه مافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. ئه‌م كڕیارانه سه‌ركێشی دانی بڕه پاره‌یه‌ك ده‌كه‌ن به حكومه‌تی فیدراڵی عیراق به‌گوێره‌ی رێوشوێنێك كه له‌وانه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بێت به‌پێی ده‌ستووری عیراق".
سه‌رچاوه: Zaman,mnr.krg