ئه‌و درامابیانیانه‌ی به‌زۆری له‌هه‌رێمدا ده‌كرێنه كوردی، له‌ئێستادا به‌پله‌یه‌ك توركیه‌كانن كه نرخی كڕینیان زۆر گرانه‌و دوای ئه‌وانیش كۆری‌و ئێرانی‌و هیند‌و عاره‌بی دێت كه به‌پێی كۆن‌و تازه‌ییان نرخه‌كانیان ده‌گۆڕێت.
له‌به‌ر كه‌میی‌ونه‌بونی درامای كوردی په‌نا بۆ بیانی ده‌برێت
ئه‌وانه‌ی له‌بواری وه‌رگێڕانی دراما بیانیه‌كان له‌هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه خراپی یان كه‌می درامای كوردی بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان په‌نا بۆ كاری وه‌رگێڕانی درامای بیانی به‌رن.
پشتیوان حه‌سه‌ن خاوێ، خاوه‌نی كۆمپانیای خاوێ فیلم، كه كۆمپانیاكه‌ی چه‌نده‌ها درامای بیانی كردۆته كوردی، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه وه‌كو كورد سیناریۆنوسی زۆر باشمان نییه، له‌كاتێكدا سیناریۆ رۆحی درامایه، ئه‌مه جگه له‌كه‌مئه‌زمونی كورد له‌و بواره‌دا،ئه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له‌ئێستادا ئه‌وان هه‌وڵێكیان ده‌ستپێكردوه تا به‌كه‌سانی بیانی درامای كوردی باش به‌رهه‌مبێنن نمونه‌ش به‌دوا به‌رهه‌میان ده‌هێنێته‌وه كه درامای (چپه‌ی رابردو)ه‌كه له 30 ئاڵقه پێكهاتوه، به‌نیازیشن دواتر به‌كه‌ناڵێكی بیانی بفرۆشنه‌وه "وه‌كو ئه‌زمونێكی نوێ ئه‌گه‌ر به‌پاره‌یه‌كی زۆر كه‌میش بێت، یاخود به‌دیارییش بێت ئاماده‌م ئه‌و درامایه بده‌مه كه‌ناڵێكی بیانی‌تابزانن ئێمه‌ش درامامان هه‌یه".
ریكلامی سێبه‌ر له‌دراما كوردیه‌كاندا وه‌ك ئه‌زمونێكی نوێ
نه‌بونی بودجه‌ی پێویست له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی پێشنه‌كه‌وتنی درامای كوردی بێت، هه‌ربۆیه له‌دراما نوێیه‌كه‌یاندا وه‌ك پشتیوان رونیده‌كاته‌وه په‌نایان بۆ چه‌ندین كۆمپانیا بردوه تا له‌دراماكه‌داناوه‌كانیان وه‌ك ریكلامی سێبه‌ر ده‌ربكه‌وێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ئه‌وه ده‌بێته هاوكاریه‌كی دارایی بۆ دراماكه "له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ریكلامانه‌دا پاره‌یه‌كی زۆرمان وه‌رنه‌گرتوه، به‌ڵام تاراده‌یه‌ك هاوكاریه‌كه بۆ دراماكه، جگه‌له‌وه شوێنه‌كانیشیانمان وه‌ك لۆكه‌یشن به‌كارهێناوه‌و سودمان لێبینیوه".خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیا هونه‌ریه هێما به‌وه‌ش ده‌كات كه‌بونی شه‌ڕ‌و ئاژاوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌شێك له‌وڵاتانی عاره‌بی، بۆته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی درامای عاره‌بی‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا توركه‌كان باڵاده‌ستی خۆیان له‌و بواره‌دا سه‌پاندوه به‌جۆرێك وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت"ئه‌و بازرگانیه‌ی توركه‌كان له‌بواری درامادا ده‌یكه‌ن، قازانجه‌كه‌ی له‌نه‌وت بۆ ئه‌وان زیاتره، ئه‌وان دو قازانج ده‌كه‌ن یه‌ك دراماكان به‌نرخێكی گران ده‌فرۆشنه‌وه دوش خه‌ڵكانێكی زۆری بیانی بۆ ئه‌و شوێنه گه‌شتیاریانه راده‌كێشن كه دراماكانیانی لێبه‌رهه‌مهێناوه".
دراما هه‌یه هه‌ر ئاڵقه‌یه‌كی نزیكه‌ی 1ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت
سه‌باره‌ت به‌نرخی دراما بیانیه‌كانیش وه‌ك ئه‌و باسی ده‌كات نرخی هه‌ر ئاڵقه‌یه‌كی دراما توركه‌كان له1000 ده‌ستپێده‌كات تا30هه‌زار دۆلاریش ده‌ڕوات "به‌تایبه‌ت دراما مێژوییه‌كانیان زۆر گرانه"، هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و خراپترین درامای توركی هه‌ر ئاڵقه‌یه‌كی 50هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت ته‌نانه‌ت "درامایان هه‌یه نزیكه‌ی 1ملیۆن دۆلاریشی تێده‌چێت، ئێمه ناتوانین بیانكڕین زیاتر كه‌ناڵه عاره‌بیه به‌ناوبانگه‌كان ده‌یكڕنه‌وه".دراما كوریه‌كانیش وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت هه‌رزانترن نرخی هه‌ر ئاڵقه‌یه‌كیان له300 تا400 دۆلاردایه‌و ئه‌و وتی "خۆم ئیمێڵم بۆ كۆریه‌ك كرد وتم بۆ نرخی دراماكانتان ئه‌وه‌نده هه‌رزانه؟ وتی ئێمه ته‌نها حه‌قی كۆپیكردن‌و گواستنه‌وه‌ی له‌ئێوه ده‌سێنین، ئه‌وه‌ی تری حكومه‌ته‌كه‌مان دابینی ده‌كات له‌پێناو بڵاوبونه‌وه‌ی كلتوری كۆری". ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌رو كه دراما عاره‌بیه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه‌ی كۆریه‌كان نرخیان هه‌رزانه، ئاڵقه‌یه‌كی له100 ده‌ستپێده‌كات بۆ 400دۆلار. سه‌باره‌ت به‌ئێرانیه‌كانیش ئه‌و كه‌مێك ره‌شبینه‌و باس له‌وه ده‌كات كه مامه‌ڵه‌یان ناخۆشه بۆ كڕینی دراماكانیان.
دراما ئێرانیه‌كان نرخیان چۆنه؟
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای (سكای ئارت)سه‌ردار حه‌سه‌ن كه بۆ كه‌ناڵی سپێده كاری وه‌رگێڕانی دراما ده‌كا بۆچونێكی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه‌و ئه‌وه رونده‌كاته‌وه كه بۆ به‌شێك له‌وه‌رگێڕانه‌كانیان پشتیان به‌دراما ئێرانیه‌كان به‌ستوه"ئێمه وه‌ك خۆمان هاوسه‌نگیه‌كمان له‌نێوان دراما ئێرانی‌و توركی‌و عاره‌بیه‌كاندا راگرتوه، ماوه ماوه یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانیان به‌پێی گونجاندنی له‌گه‌ڵ كلتوری كوردی‌و سیاسه‌تی كه‌ناڵی سپێده وه‌رده‌گێڕینه سه‌ر زمانی كوردی". سه‌باره‌ت به‌نرخیشیان ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه دراما ئێرانیه‌كان هه‌ر ئاڵقه‌یه‌كیان له900دۆلاره‌وه ده‌ست پێده‌كات تا1200دۆلار، توركیه‌كانیش ئه‌گه‌ر دراماكه نوێ بێت، له2هه‌زار دۆلاردایه، ئه‌گه‌ر كۆنیش بێت له1000تا1500 دۆلاردایه. سه‌باره‌ت به‌نرخی دراما عاره‌بیه‌كانیش وتی "ئێمه زنجیره درامای سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیمان كرد به‌كوردی بۆ هه‌ر ئاڵقه‌یه‌ك 500دۆلارمان پێدا، ئه‌وه‌ی عومه‌ری كوڕی خه‌تابیش به‌پاره‌یه‌كی زۆر گران كڕیمان، به‌ڵام كاتی پیشاندانی له‌لای ئێمه گونجاو نه‌بو، چونكه كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بو".
پڕ بینه‌رترین،یه‌كێكه له‌مه‌رجه سه‌ره‌كیه‌كان
به‌رپرسی به‌شی دۆبلاژ له‌كه‌ناڵی (كورد ماكس) مه‌سعود عوسمان به‌هه‌مانشێوه هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا توركه‌كان باڵاده‌ستی خۆیان له‌بواری درامادا سه‌پاندوه،ئه‌وه رونده‌كاته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی هه‌ردرامایه‌ك كه وه‌ریده‌گێڕن ره‌چاوی چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌ن، له‌وانه ئاستی بینه‌ری دراماكه له‌و وڵاته‌ی لێوه‌ی وه‌رده‌گرن، دودراماكه دژی كلتور‌و دابونه‌ریتی كوردی نه‌بێت، سێ ئاستی هونه‌ری خراپ نه‌بێت. سه‌باره‌ت به‌نرخی كڕینی دراماكانیش له‌لای ئه‌وان، مه‌سعود ئاماده نه‌بو هیچ شتێك له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا بكات.