نوێترین

recent

19/07/2014

"بەرپرسانی هەرێم رێگە نادەن خۆراك بچێتە ناو جەلەولا"

سەرەڕایی ئارامی رەوشی جەلەولا، بەڵام بەرپرسانی هەرێم رێگە نادەن پێداویستیە خۆراكیەكان بچێتە ئەو ناحیەیەوە.
بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتی لەجەلەولا، خەلیل خوداداد بۆ ئاوێنەنیوز وتی " لە ئێستادا ماوەی سێ رۆژە رەوشی ناحیەكە ئارامە" 
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر لەئاوارەكانی جەلەولا گەراونەتەوە سەر ماڵ‌و حاڵی خۆیان.
ناوبراو وتیشی "تاكە كێشەیان ئەوەیە لە ئێستادا رێگە یان نادرێت لەسنوری هەرێمەوە شمەك‌و خۆراك بێتە ناو جەلەولاوە" 
خەلیل خوداداد وتیشی " بەهۆی تەقاندنەوەی پردی سەرەكی نێوان كەلار و جەلەولا و پردی خانەقین بەرپرسانی هەرێم پێیان راگەیاندووین رێگە نەدەین كەس هاتوچۆ بكات لەرێگەی ئەو پردەی كە ئێستا ماوە وەك تاكە پرد بۆ هاتوچۆ ئەوەش وایكردوە هاوڵاتیانی جەلەولا نەتوانن شمەك بێنن و كێشەی هاوردە كردنی خۆراكیان هەیە " . 
ناحیەی جەلەولا لەپارێزگای دیالە بەشێكی زۆری بەدەست هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوەیەو تەنها یەك گەرەك بەدەستی چەكدارانی داعشەوەیە. 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085