

شۆرشی كوردانی رۆژئاوا له‌دوای چه‌ندین قه‌یران و روداو ده‌ستی پێكرد و دیارترینیان له‌چوارچێوه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بیدابوو كه ئۆپۆزیسیۆنی سوریا ده‌ستی پێكرد و كورده‌كانیش وه‌ك ده‌فه‌تێك هه‌له‌كه‌یان قۆسته‌وه‌و و ناوچه كورده‌كانیان رزگاركرد و پاكیان كرده‌وه له رژێمی به‌عس
هه‌لوێستی كورده‌كان له به‌هاری عه‌ره‌بیدا له سوریا جیاواز بوو كه خۆیان كرده ته‌ره‌فی سێهه‌م و لایه‌نگری هیچكام له به‌شار ئه‌سه‌د و ئۆپۆزیسیۆنی نه‌كرد به‌م جۆره‌ش ئه‌ركی قورستربوو وه له‌گه‌ل هاتنی چه‌كدارانی داعش بۆ ناوچه‌كه هێلێكی ته‌ماسی خویناوی تر توشی كورده‌كانی رۆژئاوا بوو به‌لام كورده‌كان به‌سیسته‌مێكی سه‌ركه‌وتوو نمونه‌ی توانیان شۆرش به‌رپابكه‌ن به 3 قۆناغی خێرا‌و یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌جۆرێك له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ناوچه دووره ده‌سته‌كانی ناوچه كوردیه‌كان وه‌ك گونده‌كان و ناحیه بچوكه‌كانیان ئازاد كرد دواتر به‌شێوه‌یه‌كی لیزانانه توانیان له‌قۆناغی دووه‌م باره گا حوكمی و حیزبیه‌كانی حكومه‌تی به‌عس كۆنترۆلبكه‌ن هه‌ر له‌دوای ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ قۆناغی سێهه‌م كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه كه رزگاركردن و پاككردنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كانی خۆرئاوا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری
له‌ئێستاشدا دوای دووسال كوردانی رۆژئاوا خاوه‌نی چه‌ند كانتۆنێكی خۆ به‌رێوه‌به‌رین و له‌هه‌مانكاتیشدا كورده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌خت روبه‌روی چه‌كدارانی داعش ده‌بنه‌وه
كوردانی رۆژئاوا ئه‌یانه‌وێت هه‌رێمێكی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێنن و داوای پشتیوانی كوردانی باشور ده‌كه‌ن كه ئه‌وان خاوه‌نی هه‌رێمیكی سه‌ربه‌خۆن
له‌ئێستاشدا په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌ژێر رۆشنای یاداشتێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان 68 ئیمزایان كۆكردۆته‌وه بۆ پشتیوانی و به‌ره‌سمی ناساندنی هه‌رێمی رۆژئاوا