
چەند وێنەیەک کە لە ئاسمانەوە گیراوە، چاڵێکی گەورەو ناروون پیشان دەدات، لە دورگەی یامال لە باکووری سیبیریا لە باکووری روسیا، وەک زانایان ئاماژەی بۆ دەکەن چوارچێوەی ئەو چاڵە ٨٠ م دەبێت، بەڵام قوڵاییەکەی نەزانراوە.
ئەو چاڵە ناوی “کۆتایی جیھان”یان لێناوە، زانایەک دەڵێت وەک لە وێنەکاندا دیارە سوتاوییەکی بەھێز لەناو ئەو چاڵەدا بووە، زانایاکی تریش ھۆکاری دەرکەوتنی ئەو چاڵەی بۆ دیاردەی پەنگ خواردنی گەرمی گەڕاندۆتەوە، کە بۆتە ھۆی تەقینەوەیەکی بەھێزو ئەو چاڵە گەورەیەی لێکەوتۆتەوە.
ھاوکات ھێشتا لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر دەرکەوتنی ئەو چاڵە دەکرێت بۆ گەیشتن بەدەرئەنجامی زیاتر.