
قوباد تاله‌بانی كوری جه‌لال تاله‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه له قه‌زای چه‌مچه‌مال رێكی خست رای گه‌یان د: به‌لێ سبه‌ی مام جه‌لال ده‌گه‌رێته‌وه .
له ولامی چه‌ند پرسیاێكی رۆژنامه نوسه ئاماده‌بوه‌كان قوباد تاله‌بانی رای گه‌یاند : كه ته‌ندروستی تاله‌بانی زۆر باشه‌و به‌ره‌و باشبونی زیاتریش ده‌روات و له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌شی تیمێكی پزیشكی یاوه‌ری ده‌كات
له باره‌ی كاتی گه‌رانه‌وه‌ی تاله‌بانی تاله‌بانی كور رای گه‌یاند كه له‌به‌ر باری ئه‌منی و چه‌ند هۆكارێكی تر ناتوانێت به‌ده‌قیقی كاتی گه‌رانه‌وه‌ی ئاشكرا بكات و ته‌نها وتی سه‌بی به‌دلنیای ده‌گه‌رێته‌وه
وتیشی تاله‌بانی پێی راگه‌یاندوون كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێشوازی لێنه‌كرێت له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك ئه‌وانیش له‌به‌ر رۆژوه‌وانان و به‌رزی پله‌كانی گه‌رما و له‌به‌ر پێشمه‌رگه‌كانی سنوری پاراستنی خاكی هه‌رێم تائه‌وه‌ی واتێنه‌گه‌ن كه ئه‌وان فه‌رامۆش ئه‌كرێن به‌هۆی تاله‌بانیه‌وه
له‌باره‌ی گه‌رانه‌وه‌ی تاله‌بانی بۆ ناوكایه‌ی سیاسی كوردی و عێراقی تاله‌بانی كور رای گه‌یان كه برواناكات كه تاله‌بانی باوك به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان ده‌ست به‌رداری سیاسه‌ت بێت و دووربكه‌وێته‌وه
هه‌روه‌ها رای گه‌یان كه تاله‌بانی وتویه‌تی با هاولاتیان و یه‌كێتیه‌كان خۆشحالیان به‌ته‌قه‌كردن ده‌رنه‌برن و ئه‌و فیشه‌كانه به‌ره‌وروی دوژمنانی كوردستان بته‌قێنن بۆ هاواكری پێشمه‌رگه كه ئێستا له‌ئه‌ركی پاراستنی خاكی كوردستاندان
هۆكاری كۆنگره رۆژنامه‌ییه‌كه‌ی قوباد تاله‌بانی له چه‌مچه‌مال به‌هۆی رێزگرتنه‌وه بووه له كه‌س و كاری شه‌هیدان و بریندارانی روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سنوره‌كانی كوردستان و رای گه‌یاند كه هاتوه وه‌ك رێزێك به‌ربانگێك له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری شه‌هیدان و برینداانی شه‌ری به‌رگری له خاكی كوردستان بكات
جه‌لال تاله‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له به‌رواری 17 ی 12 ی 2012 له به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌دوای كۆبونه‌وه‌یه‌ك له گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراقی توشی نه‌خۆشیه‌كی كتوپرهاتو دوای سێ رۆژ به‌به‌رو به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌لمانیا به‌رێكرا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر
وولات نێت - چه‌مچه‌مال