رۆژی (یه‌ك شه‌ممه‌ی) رابردوو له‌قه‌زای مه‌خموری سه‌ربه‌پارێزگای هه‌ولێر، هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه گردبونه‌وه‌یه‌كان ساز كرد‌و دواتر گردبونه‌وه‌كه توند‌و تیژی لێكه‌وته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و روداوه ره‌شاد خدر گه‌ڵاڵی كارگێر‌و به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێـتی نیشتیمانی كوردستان رای گه‌یاندوه" وه‌كو حه‌قێكی شه‌رعی و قانونی هاوڵاتیانی سنوری مه‌خمور بۆ مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه گردبونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد‌و ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌مه‌سه‌له‌ی سیاسیه‌وه نه‌بووه".
گه‌ڵاڵی وتیشی، "به‌داخه‌وه ئێستا شه‌وانه ئاسایشی پارتی و ئه‌ندامانی پارتی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌خممور ده‌هێنرێن شه‌وانه راوه‌دووی هاوڵاتیان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌نێنن‌و ئازاری ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه‌به‌شداری له‌خۆپیشاندانێكی شه‌رعی و مافی ره‌وای خۆیان كردوه."
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسێكی پارتی له‌ده‌ڤه‌ره‌كه رایگه‌یاند" یه‌كێتی و به‌رپرسانی یه‌كێـتی خۆیان تێكه‌ڵ به‌خۆپیشاندان كردووه‌و ده‌یانه‌وێت له‌و سنوره ئاژاوه بنێنه‌وه، چونكه له‌و ده‌ڤه‌ره پارتی باڵاده‌سته‌و چاویان به‌وه هه‌ڵنایه‌ت كه‌پارتی ده‌ستی به‌سه‌ر بیره نه‌وته‌كانی سه‌رگه‌ڕان و بای حه‌سه‌ن دوودا گرتووه‌و كۆنترۆڵیان كردووه."
به‌ڵام ره‌شاد خدر ئه‌و وته‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و وتی" له‌هه‌ڵبژاردنی 30ی حوزه‌یران به‌شایه‌دی هه‌موو لایه‌ك ئێمه هه‌زار ده‌نگمان له‌پارتی زیاتر هێنا، به‌ڵام پارتی به‌شێوه‌یه‌كی نادیموكراسیانه ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و سنورانه داگرتوه‌و ماوه‌ی 12ساڵه رێگری ده‌كات له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكان بكرێت، له‌كاتێكدا پارتی زۆرینه نییه له‌م ده‌ڤه‌ره، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه قایمقامی مه‌خمور و هه‌موو یه‌كه ئیداریه‌كان به‌ده‌ست پارتییه‌وه‌یه".