
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، به ئاژانسی (خه‌به‌ر) بۆ هه‌واڵه‌كانی راگه‌یاند، " له په‌راوێزی دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر له گه‌ڵ وه‌زیره‌كاندا، تاوتوێی خانه‌نشینی خۆی و وه‌زیره‌كانی كردووه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، " مالیكی باسی له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كردووه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بخاته‌ڕوو.
گفتوگۆكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت له گه‌ڵ وه‌زیره‌كان له‌باره‌ی خانه‌نشینییه‌وه، دوای ئه‌وه‌دێت كه زۆرێك له كوتله سیاسییه‌كان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه مالیكی بۆ جاری سێیەم بە سەرۆك وەزیران دەستنیشان بكرێتەوە.
خه‌ندان