
کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات و تیایدا جەخت له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه کرایەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کە بۆ (سبەی) نێردراوە، جڤاتی نیشتیمانی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ هه‌مو پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و داڕشتنی ستراتیژێكی هاوبه‌شی كوردستانی و دوركه‌وتنه‌وه له‌ململانێی به‌رته‌سكی حیزبایه‌تی .
كۆبونه‌وه‌كه پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و مانه‌وه‌یان له‌ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌ربڕی و ته‌ئكیدی له‌پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه كرده‌وه.
جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانی خۆیشی بۆ هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوپات كرده‌وه.
دەقی راگەیەندراوەکە
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18ی ته‌مموزی 2014 و له‌مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری سلێمانی، جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبویه‌وه‌و به‌وردی سه‌باره‌ت به‌ئه‌جێندای كۆبونه‌وه‌كه گفتوگۆی تیروته‌سه‌لی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ هه‌موو پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و دارشتنی ستراتیژێكی هاوبه‌شی كوردستانی و دوركه‌وتنه‌وه له‌ململانێی به‌رته‌سكی حزبایه‌تی .
هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌كه پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و مانه‌وه‌یان له‌ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌ربڕی و ته‌ئكیدی له‌پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه كرده‌وه .
كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوپات كرده‌وه.
له‌باره‌ی حكومه‌تی خۆجێی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێداگری بزوتنه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی بنكه‌فراوان له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا دوپاتككردوه به‌پشتبه‌ستن به‌ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌خێراترین كاتدا.
جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
18ی ته‌مموزی 2014
سلێمانی