باوكی ئەو كچە چوار ساڵانەی كە رۆژی 11 ی ئەم مانگە تەرمەكەی لە بیری ئاودەستی ماڵێك لە گەڕەكێكی شاری كەركوك دۆزرایەوە، باس لە چۆنیەتی دیارنەمان و كوشتنی كچەكەی دەكات بۆ "خەندان" و رەتیشیدەكاتەوە كە دەستدرێژی سێكسی كرابێتە سەر كچەكەی.
سالم محەمەد ساڵح، باوكی شیلانی تەمەن چوار ساڵا، كە دانیشتووی شاری كەركوكە، بۆ خەندان وتی: لە رۆژی 3-11-2013 كاتژمێر 9 ی بەیانی كچەكەم لەماڵەوە رۆشتە دەرەوە و نەگەڕایەوە ئیتر نازانم ئایا فڕێندرا یان چ شتێكی بەسەرهات. ئەوەشی راگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە لەچەند سایتێك بڵاوكرایەوە گوایە كچەكەم دەستدرێژی سێكسی كراوەتەسەر و كوژراوە، بۆیە من ئەو هەواڵانە رەتدەكەمەوە كە بەهیچ جۆرێك شتێكی لەوجۆرە نەبووە".
باوكی كچە چوار ساڵانەكە دەڵێت: رۆژی 11 ی تەمووزی 2014 لە ناو بیرێكی ئاودەست لە ماڵێكی عەرەب، بەرامبەر ماڵی خۆمان تەرمی كچەكەم دۆزییەوە كە هەر ئێسقانەكەی مابوو، ئاماژەی بەوەشكرد، "پۆلیس و پەیمانگەی پزیشكی لێكۆڵینەوەیان لێكرد بۆیان دەركەوت كە بەهیچ شێوەیەك دەستدرێژی سێكسی نەكراوەتەسەر".
باوكی شیلان ئەوەشی خستەڕوو، "گومانم لەو ماڵە هەیە كە تەرمی كچەكەمان تێدا دۆزییەوە، كە بە ئەسڵا عەرەبن و خەڵكی كوتن، چونكە دوای سێ مانگ لە دیارنەمانی كچەكەم ئەوان گەڕانەوە بۆ كوت و كەركوكیان جێهێشت"، وتیشی: ئەو ماڵە ماڵێكی باش نەبوون بۆیە گومانم لەوان هەیە و ئەمڕۆش سكاڵام لەدژیان تۆماركردووە.
ئەمڕۆ خەندان بڵاوی كردەوە كە بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی (پەیامنێر) سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، "دوای زیاتر لە شەش مانگ گەڕانی هێزەکانی ئەمنی بۆ دۆزینەوەی کچێکی تەمەن چوار ساڵی بەناوی (شیلان سالم محەمەد) تەرمی ئەو کچە لە چاڵاوی ئاودەستی دراوسێیەکیان دۆزراوەتەوە، دوای پشکنینی هێزە ئەمنیەکان کچەکە پێش کوشتنی دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەرو و لە بەردەستی ئەو کەسە خکێنراوە و دواتر پارچە چارچە کراوە و فڕێدراوەتە ئەو بیرەوە."
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردوە، "گومان دەکرێت دراوسێکەیان ئەم کارەی کردبێت چونکە دوای 10 ڕۆژ لە دیار نەمانی ئەو کچە ئەو ماڵە لەو گەڕەکە ماڵەکەیان دەگوازنەوە بەرە و شوێنێکی دیکە، بەڵام تاکو ئێستا بەڵگەی تەواو لە بەردەستدانیە کە ئەو دراوسێیەی کە ماڵەکەی گواستوەتەوە بکەری ئەو کارەبن، چونکە ئەوە پێویستی بەبڵگەی تەواو هەیە ."
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت" ئەمە لەکاتێکدا ئاشکرابووە کە ئەو ماڵە نوێیەی هاتونەتە نێو ئەو خانووە چاڵاوی ئاو دەستەکەیان پڕبووەتەوە ئۆتۆمبێلی پاکەرەوەیان هێناوە و دواتر تەرمی كچەكە دۆزراوەتەوە ."