
تۆم وایت ته‌مه‌ن 16 ساڵ دانیشتووی شاری ئۆماها له وڵاتی نیبراسكای ئه‌مریكی له پاش ئه‌وه‌ی له دوكانی سارده‌مه‌نییه‌كه‌ی لای ماڵی خۆیان هاته ده‌ره‌وه و وێنه‌یه‌كی سێڵفی خۆی گرت، ئه‌وه‌ی بیری لێ نه‌كردبووه‌وه ئه‌وه بوو وێنه‌كه‌ی ببێته گرانترین وێنه‌ی سێڵفی دونیا.
له وێنه‌كه‌دا ژنێك و پیاوێك ده‌رچووه، پیاوه‌كه ملیاردلێر وارن بافیته كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی ئه‌مریكایه و ژنه‌كه پۆل ماكرتنییه له گروپی بیتله‌زی به‌ناوبانگ.
له دواییدا تۆم بۆی ده‌ركه‌وت وێنه‌كه‌ی بایی 63 ملیار دۆلاره، به‌و پێیه‌ی داهاتی وارن 62 ملیاره و پۆل ماكرتنییه‌ش داهاته‌كه‌ی نزیكه‌ی 1.2 ملیار دۆلاره.
جێی باسه وایت وێنه‌كه‌ی له ئینستاگرام بڵاو كردبووه و نووسیبووی 'speed_of_white' پاشان ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌م وێنه‌یه‌یان بڵاو كرده‌وه و وایت به‌و وێنه‌یه به‌ناوبانگ بوو.